زانكۆی ڕاپەڕین ماستەر بۆ بەشی كوردی دەكاتەوە

زانكۆی ڕاپەڕین ماستەر بۆ بەشی كوردی دەكاتەوە
سەرچاوەیەك لە زانكۆی راپەڕین رایگەیاند،ماستەر بۆ بەشی كوردی دەكەنەوەو مانگی داهاتوش خوازیارانی ئەو بابەتە دەتوانن داوا پێشكەش بكەن.

ئاراس رەمەزان بە پەیامنێری راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، رەزامەندی درا بە زانكۆمان لەسەر كردنەوەی خوێندنی باڵا- ماستەر بۆ بەشی كوردی (زمان و ئەدەب ) بۆ هەر بوارێك (3) سێ كورسی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ .

گوتیشی، بۆ ئەو مەبەستە پێشكەشكردن و داخوازی لە 21 / 12 / 2013 ەوە دەبێت تا بەرواری 30 / 1 / 2014 و تاقیكردنەوەی توانستی زانستیش لە 5 / 2 / 2014 ئەنجام دەدرێت.

راشیگەیاند، ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەكان لە 15 / 2/ 2014 دەبێت و رۆژێكیش دوای ئەوە واتە لە 16 / 2 / 2014 سكاڵاو تانەی تاقیكردنەوەكان وەردەگیردرێت و سەرەتای مانگی ئازاری 2014 ش دەست بە خوێندنی ماستەر لەو بەشە دەكرێت.
Top