لە دوێنێوە شاندێكی ئێرانی لە هەرێمی كوردستانە
بیلال سلێمان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی هەواڵەكەی بۆ (رووداو) پشتڕاستكردەوە، كە ئەو شاندە ئێرانییە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ گوتیشی \"ئێمە شاندە ئێرانییەكەمان بینیوەو لەگەڵیان كۆبووینەتەوە\"".
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوەی شاندی پارتەکەی لەگەڵ شاندی یەکگرتوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، کە ئەوانیش وەفدەکەیان بینیوە.
رووداو "
