یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار لە هەولێر دەستی پێكرد

یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار لە هەولێر دەستی پێكرد
ئەمرۆِ نوێنەری زیاتر لە 80 وڵاتی جیهان و 120 كۆمپانیای نێودەوڵەتی بۆ بواری گەشتوگوزار لە شاری هەولێر كۆ بوونەوە بە مەبەستی سازكردنی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزاری لە هەرێمی كوردستان.

لە سەرەتای كۆنفرانسەكەدا سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم، مەولەوی جەبار، ڕایگكەیاند كە پرۆسەی گەشتوگوزار بەردەوام لە گەشەسەندندایە، بۆیە ئێستاكە ڕێژەی گەشتیاران بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەردەوام لە زیادبووندایە، هەرێمی كوردستانیش تایبەتمەندییە گەشتیارییەكانی وەك پێویستە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان سیاسەتی ڕوونی هەیە بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتنیاری بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە یەكێك لە پیشەسیازییە هەرە گرنگەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان.

ئەم كۆنفرانسەی ئەمڕۆ دەستی پێكرد وا بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت و تیایدا نزیكەی 16 باس و بابەت پێشكەش بكرێن.
Top