لەوشەو ڕۆژێکدا لەسلێمانی نزیکەی هەشتا ملیم باران باریوە

لەوشەو ڕۆژێکدا لەسلێمانی نزیکەی هەشتا ملیم باران باریوە
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی ئاشکرای کرد، لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا، حەفتاو حەوت ملیم باران باریوە،بەبەراود لەگەڵ ساڵی ڕابردووش ڕێژەی باران بارین چەند بەرامبەر زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، دارا حەسەن فەرەج، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی:\"لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا بڕی حەفتاو حەوت ملیم باران لە پارێزگای سلێمانی باریوە \"".


دارا حەسەن فەرەج، گوتی:\""ساڵی ڕابردوو تاکو ئەم ساتە، تەنها سی و شەش ملیم باران باریبوو،بەو پێیەش ڕێژەی باران بارین لەم ساڵدا چەند بەرامبەر زیادی کردووە\"".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی باسی لەوەش کرد:\""ئەمساڵ تاکو ئێستا لە پارێزگای سلێمانی سەدو بیست و سێ ملیم مەتر باران باریوە\""."
Top