گفتوگۆ كردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا شەمسەدین كۆچ رایگەیاند: سی ساڵە لەم وڵاتە ئازاری زۆرمان بینیوە و حەفت مانگە قۆناغێكی نوێ دەستیپێكردووە.
ئاژانسی ئاندۆلی توركی بڵاویكردەوە كە لەم كۆبوونەوەیەدا نوێنەری مووش لە پەرلەمان ( سڕڕی ساكیك) گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: دەستپێكردنی قۆناغی گفتوگۆ كردن بۆ چارەسەری پرسێكی سەد ساڵە هەنگاوێكی زۆر گرنگە و بەو پەڕی هێز و ئیمكاناتی خۆمەوە پشتگیری لەم قۆناغە دەكەم.
ساكیك رایگەیاند: یەكەمینجارە حكوومەت لەگەڵ كورد لە سەر مێز دانیشتووە و دانی بە بێ ئەنجام بوونی توندوتیژی بۆ چارەسەر كردنی پرسەكان ناوە و گوتی: هەر چەند ئێمە لایەنی یەكەمی پرسی كوردن كەچی ئاگامان لە ناوەڕۆكی پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن نییە و سەرەڕای ئەمەیش ئومیدی خۆمان بۆ ئاشتی دەپارێزین.
ساكیك باسی شەفاف بوونی قۆناغی چارەسەری كرد و گوتی: وەرن با ئەو شتانەی لە لایەن كۆمیتەی عەقڵمەندانەوە نووسرابوون جێبەجێ بكەین. 30 ئەیلوول پاكێجێكی دیموكراتیزاسیۆن ئاشكرا دەكرێ ئێمە ئاگامان لە ناوەڕۆكی نییە، لە سەر بنەمای ئاغا و كوێلە ئاشتی بەدەست ناخرێت."
