26ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لەهەرێمی كوردستانكاركردن لەپرۆژەی دروستكردنی سەنتەری (نیشتمانی بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل) بەردەوامە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی هاوبەشیان لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی بەغدا پێكهێناوە و كار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە دەكەن. فازل حاجی حوسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند: لە رێگەی ئەو پرۆژەیەوە مۆڵەتی شۆفێری، ساڵانە و تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگاكانی هەرێم دەگۆڕدرێن، بە هاوشێوەی تابلۆ و مۆڵەت و ساڵنامەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.بۆ ئهو مهبهستهش لیژنەی هاوبەشیان لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی بەغدا پێكهێناوە و كار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە دەكەن. پێویستە لە سەرتاسەری عێراقدا یەكجۆر تابلۆ، ساڵانە و مۆڵەتی شۆفێری بوونیان هەبێت، بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبیش لە سەریان نووسرابێت. ئێسته كە مۆڵەتی شۆفێری لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقدا، بە هەردوو زمان لە سەری دەنووسرێت، حكوومەتی عێراق راستەوخۆ ئەو كارەی نەكردووە، بەڵكو لەسەر داواكاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، ئەو كارە ئەنجامدراوە.