نێچيرڤان بارزانى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كاته‌وه
سه‌رۆك وه‌زيران به‌شێكى زۆرى هۆبه و كابينه‌كانى كۆمپانياى ووڵاتانى به‌شدارى پێشانگاكه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه كه له چه‌ندين بوارى جياجيادا وه‌ك جۆره‌كانى پيشه‌سازى، بيناسازى، كه‌لوپه‌لى ناوماڵ، كه‌لوپه‌لى كشتو‌كاڵى، ته‌كنه‌لۆژيا و كۆمۆنيكه‌يشن، ئۆتۆمبيل و بواره‌كانى ديكه‌دا؛ به‌رهه‌مه‌كانيان نمايش كردبوو.
هه‌روه‌ها به ياوه‌ريى پارێزگارى هه‌ولێر و هه‌ر يه‌كێك له باڵيۆز و كونسول و نوێنه‌رانى ووڵاتانى به‌رازيل، به‌ريتانيا، ئه‌مه‌ريكا، ئه‌ڵمانيا، نه‌مسا، پورتوگال، ئێران، ئوردون، ميسر، ئيمارات، توركيا و چه‌ندين وو‌ڵاتى ديكه، سه‌ردانى هۆبه و به‌شه‌كانى ئه‌و ووڵاتانه‌ى كرد و له به‌شى توركيادا كونسوڵى گشتيى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ووڵاته‌كه‌يان به ڕێژه‌يه‌ىكى گه‌وره‌ى زياتر له په‌نجا كۆمپانيا به‌شدارييان له پێشانگاكه‌دا كردووه.
دواى كۆتايى هاتنى گه‌شته‌كه‌ى به نێو پێشانگاكه‌دا، نێچيرڤان بارزانى له وه‌ڵامى پرسيارى ڕۆژنامه‌نووساندا خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا به‌وه‌ى ساڵ به ساڵ كۆمپانيا بيانييه‌كان له‌م پێشانگايه‌دا به‌شداريى زياتريان هه‌يه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كردنه‌وه‌ى ئه‌م پيشانگايانه ساڵ به ساڵ له هه‌رێمى كوردستان نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: \"ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ساڵى پار به‌راورد بكه‌ين، ده‌بينين ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى به‌شدارن؛ كواليتيان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و به دڵنياييه‌وه ئه‌مه له ڕووى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى گه‌شه‌ى ئابوورييه‌وه كاريگه‌ريى زۆرى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت\"". هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه قه‌باره‌ى ئه‌م پێشانگايه بچووكه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى پێشانگايه‌كى زۆر ڕێك‌وپێك و مۆدێرن له هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌راوردكردنى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر شوێنێكى ديكه؛ شێكى ڕاست نيه، چونكه هه‌ر شارێك و هه‌ر شوێنێك تايبه‌تمه‌نديى خۆى هه‌يه و ناكرێ به‌راوردى هه‌ولێر و كوردستان له‌گه‌ڵ دوبه‌ى، يان له‌گه‌ڵ هه‌ر شوێن و ووڵاتێكى ديكه بكه‌ين. تايبه‌تمه‌نديى كوردستان جياوازيى هه‌يه له‌گه‌ڵ هه‌موو ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر و گوتى: \""ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌يكه‌ين، ئه‌وه‌يه كه له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانيى زياترى هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتيان؛ كار و خه‌باتمان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه دووره له ڕاستى كه كوردستان له‌گه‌ڵ هيچ يه‌كێك له ووڵاتان به‌روارد بكه‌ين\""."
