دادگای توركیا داواكاری دووبارە دادگایی كردنەوەی ئۆجەلانی رەد كردەوە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حاكمییەت بڵاویكردەوە كە رۆژی سێشەممە دادگای سزای گرانی ژمارە 12ی ئەنقەرە وەڵامی داواكاری پارێزەرانی ئۆجەلانی داوەتەوە و رایگەیاندووە كە دادگا ناتوانێت بریاری دووبارە دادگایی كردنەوەی ئۆجەلان دەر بكات.
دادگای سزای گرانی ژمارە ژ12ی ئەنقەرە رایگەیاندووە كە لیژنەی دادوەرانی دادگا بڕیاری دادگای بەرایی ( دادگای سزای گرانی ژمارە 11)ی توركیایان هەڵسەنگاندووە و بۆیان دەركەوتووە بڕیاری دادگای ناوبراو بڕیارێكی دادمەند و عادلانە بووە و هیچ جۆرە بەڵگەیەكی یاسایی نییە بسەلمێنێت ئەو بڕیارە بڕیارێكی عادلانە نییە بۆیە دادگای سزای گرانی ژمارە 12 داواكاری پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ دووبارە دادگایی كردنەوەی ناوبراو رەد دەكاتەوە.
