فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی وەڵامی هەواڵێكی هەڵبەستراوی كەناڵی knn دەداتەوە

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی وەڵامی هەواڵێكی هەڵبەستراوی كەناڵی knn دەداتەوە
25ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی سەبارەت بە هەواڵێكی كەناڵی ئاسمانی knn ی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان رونكردەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە كۆپیەكی تایبەت بۆKDP.infoنێدراوەو ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

كەناڵی knnی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان هەوالێكی بڵاوكردۆتەوە كە گوایا ئەفسەرێكی زێرەڤانی بە پلەی(رائد) تەقەی لە قائیمەقامی شەقلاوە كردووە، ئێمە لە فەرماندەیی زێرەڤانی ئەو هەواڵە بە هەڵبەستراوو و نادروست لەقەڵەم دەدەین و ئەو بابەتە هیچ پەیوەندیەكی بە فەرماندەیی زێرەڤانیەوە نییە.
Top