راگه‌یه‌ندراوێك له لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانیه‌وه
سه‌ره‌تا به‌پێویستی ده‌زانین وه‌ك لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرِۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌موو هاوڵاتیانی به‌رِێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان بكه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه روویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد‌و به‌دان پێدانانی چاودێرانی ناوخۆیی و بیانی هه‌ڵبژاردنه‌كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و ئازاد‌دا به‌رِێوه‌چوو.
له‌م نێوه‌نده‌شدا هێزه ئه‌منیه‌كان بێ لایه‌نانه رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی خۆیان بینیووه له‌دابینكردنی ئارامی و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ هه‌موولایه‌نه سیاسه‌یه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه تا كۆتایی هاتنی پرِۆسه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پاش كۆتایی هاتنی پرِۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه ناره‌سمییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌شێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رِێی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن به‌و هۆیه‌وه له هه‌ندێك شوێن له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ته‌قه كراوه‌و گرژی و ئاڵۆزی روویداوه كه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی دروستبونی كه‌شێكی نا ئارام و نه‌خوازراو به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌شه‌وه چه‌ند هاووڵاتیه‌ك له سنوری شاری سلێمانی برینداربون.
بۆیه داوا له راگه‌یاندنه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین به هه‌ستكردن به‌و لێپرسراویه‌تیه‌ی له ئه‌ستۆیاندایه خۆیان به‌دوور بگرن له هێنانه ئارای گرژی و ئاڵۆزی و هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی دروستبونی نا ئارامی، خوازیاریشین هه‌موان چاوه‌رِێی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی هاووڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه كه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ رێگریكردن له هه‌ر كارێكی نایاسایی و نه‌خوازراو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزه‌كان له‌شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بڵاوه‌پێكراوه‌و ئه‌ركی خۆیان ده‌بینن بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان.
لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی دروستبونی نائارامی و سه‌رپێچی یاسایی ده‌كه‌ن و چه‌ك به‌كارده‌هێنن به‌توندی روبه‌رِووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
