24ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، جۆناسان مارلاند نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ چاودێریكردنى پرۆسه‌كه ، پیرۆزبایى خۆى ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێم كرد و هاوكات رۆڵ و خه‌مخۆرى حكوومه‌تى هه‌رێمیشى به‌رز نرخاند و هاوكات خوڵقاندنى ئه‌و كه‌شه ئارامه‌ش، له لایه‌ن دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه، به‌رزتر نرخاند و گووتیشى كه هانى كۆمپانیان به‌ریتانیه‌كان ده‌ده‌ین كه زیاتر رووبكه‌نه هه‌رێم، چونكه شوێنێكى ئارامه. له لاى خۆیه‌وه كونسوڵى به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه ئارامى و كوردستان و كاره‌كانى حكوومه‌ت، هۆكارێك بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى. هه‌ر وه‌ك چاودێرێكیش،كونسوڵى به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه گه‌واهى سه‌ركه‌وتنى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم ده‌ده‌م و روونیشیكرده‌وه كه دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌ریتانیا، به حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى راده‌گه‌ینێت، كه پێویسته هه‌رێمى كوردستان به دوور بێت له‌و هۆشداریه‌ى كه حكوومه‌ته داویه‌تى به خه‌ڵك بۆ سه‌ردانی نه‌كردنى عێراق.