بەرهەم ساڵح: خۆدزینەوە لە بڕیاری خەڵك شەرمەزارییە

 بەرهەم ساڵح: خۆدزینەوە لە بڕیاری خەڵك شەرمەزارییە
د.بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوەو دەڵێت \"خەڵكی ئەم وڵاتە سیاسەت و كاركردنی ئەم قۆناغەی یەكێتی لا پەسەند نییە و رەتی دەكەنەوە\"". ئاماژە بەوەش دەكات كە \""خۆدزینەوەش لە بڕیاری خەڵك شەرمەزارییە\"".

لە پەیامەكەیدا بەرهەم ساڵح لەسەر رووداوەكانی دوێنێ شەوی شاری سلێمانی هەڵوەستەی كردووەو دژی هەر جۆرە دەستكاریكردنێكە لە بڕیاری خەڵك.

بەرهەم ساڵح نووسیویەتی: \""لەدوا كۆبو‌ونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێكمان راگەیاند، كە یەكێتی سەرەڕای نیگەرانی لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، پابەندە بە بڕیاری خەڵك و لە بەر رۆشنایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پێداچوونەوەی پێویست بۆ هەڵوێست و شێوازی كارەكانی دەكات\"".

جەختدەكاتەوە \""بێگومان ئەنجامە بەراییەكان بۆ یەكێتییەكان مایەی نیگەرانی و ناڕەحەتیە، بەڵام دیارە خەڵكی ئەم وڵاتە سیاسەت و شێوازی بەڕێوەبردن و كاركردنی ئەم قۆناغەی یەكێتی لا پەسەند نییە و رەتی دەكەنەوە، بۆیە دەبێ بە وردی گوێبیستی ئەم پەیامە بین و خۆمانی لێ كەڕ نەكەین، و پێداچوونەوەیەكی بنەڕەتی بۆ هەڵوێست و سیاسەت و شێوازی كاردنمان بكەین بەهیوای ئەوەی لە هەڵبژادنی ئایندە خەڵكی متمانەمان پێ بدەنەوە\"".

بەرهەم ساڵح دەڵێ \""دۆڕاندن ناخۆشە، بەڵام خۆ دزینەوە لە بڕیاری خەڵك شەرمەزاریە\"". سەبارەت بە رووداوەكانی شەوی رابردووش كە هەواڵی هەڵكوتانە سەر ناوەندێكی جیاكردنەوەی دەنگەكان بڵاوكرایەوە، جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێ \""هەر كەسێك و هەر لایەنێك بە هەر پاساوێك بە تەمای یاریكردن بێت بە بڕیاری خەڵك بە پێچەوانەی بڕیاری مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی دەكات و پێچەوانەی ویستی ئەندامانی یەكێتی و خەڵكی دەبێت، لە پاڵ ناخۆشی دۆڕاندن، شەرمەزاری و ریسوایی بەخۆی دەگەیەنێت و بە دڵنیاییەوە ئەنجام تووشی سزای یاسایی دەبێت\"".

بەرهەم ساڵح رایدەگەیەنێت \""ئەنجامە بەراییەكانی ئێستا بۆ یەكێتی ناخۆشن، بەڵام سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن سەركەوتنێكی مەزنە بۆ گەلی كوردستان و بۆ یەكێتیش\"".

بەرهەم ساڵح داوا لە گشت لایەنە سیاسییەكان دەكات پابەند بین بە رێنماییەكانی كۆمیسیۆن بۆ یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكان بە رێگەی یاسایی تا راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەكان. \""ئەركی نیشتمانی هەمووان پارستنی پاكی و بێگەردی ئەم ئەزموونە دیموكراسیەیە. هەروەها پێویستە دەزگاكانی حكومەتی هەرێم، بە تایبەتی ئاسایش و پۆلیس، كاری پێویستی خۆیان بكەن بۆ راگراتنی ئارامی كوردستان و ڕێگرتن لە تەقەكردن و ئاژاوە نانەوە\"".







رووداو"
Top