نەوشیروان مستەفا و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
دوابەدوای ئەوە رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی دەربڕی .
سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕان بە (رووداو)ی راگەیاند: \"كاژێر 2ی نیوەشەوی رابردوو نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە كردووە\"".
شەوی رابردوو لە پارێزگای سلێمانی گرژی كەوتە نێوان لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، تەقەی خۆشی لایەنگرانی یەكێتی لەناو شاری سلێمانی و دەورووبەری، ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگەی كەناڵی ئاسمانی KKN زمانحاڵی بزووتنەوەكە، لە هەواڵێكی بەپەلەیدا هۆشداریی دا لەبارەی هەوڵی دەستكاریكردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە بە هاوكاری كۆمیسیۆن، گۆڕان دەستبەجێ داوای لە سەرجەم كونسوڵخانەكان كرد تاوەكو ژماردنی دەنگەكان رابگیرێت.
لەبەرامبەر ئەو رووداوانەدا موحسین موسەوی، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە KNNی راگەیاند: كۆمیسیۆن هەموو جۆرە بژاردن و جیاكردنەوەی دەنگەكانی سلێمانی راگرتوون.
بڕیاریشە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سێ ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمیسیۆن گەیشتبنە سلێمانی بە مەبەستی لێكۆڵینەوە.
رووداوەكانی ئەمشەوی سلێمانی لەوەوە دەستیان پێكرد سەرەتا شەڕە تەقە لە نزیك ناوەندی كۆكردنەوەی دەنگەكان (ئەلبیسەكە) دەستیپێكرد. لەم بارەیەوە چاودێرێكی هەڵبژاردن كە سەر بەلایەنی ئۆپۆزیسیۆنەو نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بۆ (رووداو) گوتی: \""لە بنكەی گشتی جیاكردنەوەی دەنگەكان(ئەلبیسەكە) كۆمەڵێك چەكدار هەڵیانكوتایە سەرمان و دەریان كردین، هەندێكیشمان خۆمان لە توالێت شاردەوە، هەروەها نوێنەری حیزبەكانیشیان دەركرد\"".
ئەو چاودێرە گوتیشی:\"" چەكدارەكان خۆیان كرد بە بنكەی جیاكردنەوەی دەنگەكان و دەستكاری سندووقەكانی دەنگدانیان كرد\""، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كارمەندەكانی كۆمیسیۆن بەتایبەت ژنەكان ترسێكی زۆریان لێنیشت بەهۆی ئەم رووداوەوە.
دواتر دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، كە بزووتنەوەی گۆڕان بە دەستكاریكردنی ئەنجامەكان تۆمەتباری دەكات، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، رۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و رۆژی دواتریش دەزگای هەڵَبژاردنی یەكێتیی چەند سكاڵایەكی یاسایی تۆمار كردووە سەبارەت بەبوونی پێشلكاری لەپرۆسەی دەنگدان لە شارەكانی دهۆك، هەولێرو سلێمانی. لە روونكردنەوەكەدا دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی داوای لەئەندام و دۆست و لایەنگرانی كرد هێمنی بپارێزنو چاوەڕوانی ئەنجامی سكاڵاكان بن.
هاوكات سەبارەت بە دەستكاری ئەنجامەكان هەندرێن محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ (رووداو) گوتی: \""ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوەو هیچ هەوڵێكی لەمجۆرە لە ئارادا نییە، بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانەش لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان بە شتێكی تەندروست نازانین\"". بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆن خستیەڕوو \""بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە دوای ئەوەهات كە بزووتنەوەی گۆڕان داوای دەكرد لە چەند بنكەیەكی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی ژمارەیەكی زۆری چاودێری خۆی بنێرێتە ژوورەوە، ئەم هەوڵەی گۆڕانیش لەلایەن كۆمیسیۆنەوە رێگری لێكرا\"".
یوسف محەمەد، سەرۆكی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرپرسی ژووری سیاسی بزووتنەوەكە بەرپرسیارێتی هەر دەستكاریكردنێكی ئەنجامی دەنگەكانی خستە ئەستۆی یەكێتی و پارتی و جەختیشیكردەوە كە لە یەك دەنگی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان خۆشنابن.
شادییە رەسوڵ، پەیامنێری (رووداو) لە سلێمانی رایگەیاند، بەپێی داتاكانی فریاكەوتنی سلێمانی بەهۆی تەقەی خۆشی لایەنگرانی یەكێتی 2 كەس برینداربوون. هاوكات فەرمان چۆمانی، پەیامنێری رووداو لە قەزای رانییە رایگەیاند، 3 كەس بەهۆی تەقەی خۆشیی هەوادارانی یەكێتییەوە بریندار بوون.
دوای دەستپێكردنی گرژییەكان هێزێكی زۆری ئاسایش بەناو شاری سلێمانیدا بڵاوكرانەوە، بەپێی گوتەكانی وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی كە بە (رووداو)ی راگەیاند، بڵاوكردنەوەی هێزەكانی ئاسایش بۆ پاراستنی هێمنی شارەو بە
بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) بزووتنەوەی گۆڕان درەنگانی شەوی رابردوو كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە، تاوەكو ئێستاش ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاونەكراوەتەوە. سەبارەت بە دەستكاریكردنی دەنگەكانیش یوسف محەمەد، بەرپرسی ژوری سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ (رووداو) گوتی:\"" بزووتنەوەی ئیسلامی و كۆمەڵ و ئایندەش لەسەر ئەو باوەڕەن كە هەوڵی رێكخراو هەبووە بۆ گۆڕینی دەنگەكان\"".
هەردووو لایەنەكەی دیكەی ئۆپۆزیسیۆنیش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هاوڕان كە هەوڵی دەستكاریكردنی ئەنجامەكان هەبووە، محەممەد حەكیم، گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ (رووداو) گوتی: \""كۆمەڵێك بەڵگەمان لەبەردەستە كە دەستكاری ئەنجامەكان كراوە، وە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەزانن كە چەند دەنگیان كەمبووەتەوەو چەندیش زیادیكردووە\""."
