22ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- نەتەوەیکگرتووەکان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرکەوتووییو بێ کێشە خۆشحاڵە و خوازیاریشە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستان، بەهەمان ئاست و شێوە بێت. نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاری عێراق، هیواده‌خوازێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رێوه بچێت.جیۆرجی بۆستن، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌یش رێخۆشكهردهبێت بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان . کە وا بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له 21 تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت. نێردەی نەتوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو کە پرۆسەی هەڵبژاردنی کوردستان سەرکەوتووانە بەرێووە چووە ئەوان لە نزیکەوە ئاگاداری پرۆسەکە بوونە .