سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی به‌غدا ئیدانه ده‌كات
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر به توندی ئه‌و كاره تیرۆریستییه مه‌حكووم ده‌كه‌ین. زیادبوونی کردە تیرۆریستیه‌كان مایەی نیگه‌رانین و پێویستە هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌باره‌وه بكرێ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ڕاده‌ستی یاسا بکرێن. هه‌ر لێره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی به په‌له‌یش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
