پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی کۆتایی هاتنی دەنگدان: سوپاسی به‌رزيی ئاستی وشیاريی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م
\""ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات، سوپاس بۆ خوا و هه‌موو گه‌لی كوردستان كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو و وێنه‌یه‌كی جوانی له دیموكراسیبوونی گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستان پیشانی هه‌موو جیهان دا.
به‌ڕاستی ئێمه سه‌ربڵندین به وشیاريی گه‌له‌كه‌مان. ده‌نگده‌رانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی نموونه‌یه‌كی زۆر باشیان پێشان دا له به‌شداری كردنێكی زۆر جوان له هه‌ڵبژاردندا، ته‌نانه‌ت بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه لایه‌نه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بجووڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له پێشكه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان و جێگه‌ی رێزه و له‌بیرناكرێت.
ده‌مه‌وێ سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاسایش و پۆلیس و هه‌موو هێزه‌كانی ناوخۆ بكه‌م. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نی و چاودێره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیانه بكه‌م كه چاودێريی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كرد.
داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌لی كوردستان به جووڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسیانه‌ی باش ته‌واو بكه‌ن و دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، زوو بكه‌ونه خۆیان بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی تازه كه شایانی ئه‌و وشیاری و سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌لی كوردستان بێت.\""
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
21.9.2013"
