کۆمسیۆنی باڵا: ١٠تیمیان پێکھێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مۆری ئەلیکترۆنی
ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: \"پرۆسەی ھەلبژاردن کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستی پێکردوە وتاوەکو پێنجی ئێوارەش بەردەوام دەبێت و بۆچارەسەرکردنی کێشەی ئامێری دەنگدانیش ژمارەیەکی زۆری ئامێری یەدەکیان ئامادەکردوە و١٠ تیمیش بۆ ئەم مەبەستە پێکھێندراوە\"".
گوتیشی: ئەو کەسانە لە دەنگدانی تایبەت ناویان نەگهرابووە، دەتوانن ئەمڕۆ سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن ودەنگی خۆیان بدەن.
ساڵح رونیشیکردوە،رەنگە بەھۆی ئەو ئامێرەوە ھەندێک جەنجاڵی دروستبکات،بەڵام ھەموو کارمەندانیان ئاگادارکردۆتەوە کە خۆراگربن تاوەکو پرۆسەکە تەواو دەبێت.
بەیانی ئەمڕۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری زیاتر لە دووملیۆن و800 هەزار کەس دەست پێکرد وتاوەکو ئێوارەش بەردەوام دەبێت."
