وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) هه‌واڵى كه‌ناڵی KNN سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى پارتی و یه‌كێتی ره‌ت ده‌كاته‌وه
جه‌عفه‌ر ئێمنكی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) راگه‌یاند له ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی و ئاشكرا له نێوان پارتی و یه‌كێتی دا نه‌بووه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) راگه‌یاند هه‌واڵه‌كه‌ی KNN سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی درۆیه.
جوندیانی هه‌روه‌ها راگه‌یان \"دوودڵی و قه‌له‌قی گۆڕان گه‌یشتۆته ئاستێك هیچ ئیتیكێك له‌به‌رچاو ناگرن."
