مامۆستایەكی ئایینی هەر هاووڵاتییەك بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان نەكات، گوناهباره‌

مامۆستایەكی ئایینی هەر هاووڵاتییەك بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان نەكات، گوناهباره‌
19ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- مامۆستایەكی ئایینی ئاماژە بەوەدەكات، که‌ هەر هاووڵاتییەك له‌ هه‌رێمی کوردستان بەشداری لە دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا نەكات، گوناهبار ده‌بێت. مامۆستا ئەحمەد قامیشی پێش نوێژ و وتار خوێن له‌یه‌کێک له‌ مزگه‌وته‌کانی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر هەرتاكێكی دانیشتوی ئەم كوردستانە پێویستە، بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی چوارهەمی پەرلەمانی كوردستاندا بكات، چونكە ئەو هاووڵاتییە دەزانێت ئەو كەسە كێیە كە دەبێتە نوێنەری خۆی و داكۆكی لەمافەكانی دەكات. بۆیه‌ به‌شداریکردنی پێویسته‌ و له‌ کاتی به‌شداری نه‌کردنی گوناهبار ده‌بێت. مامۆستا ئەحمەد قامیشی پێش نوێژ و وتار خوێن به‌ رادیۆی خەڵكی راگه‌یاند: لێرەوە رایدەگەیەنم، هەر هاوڵاتییەكی دانیشتووی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان نەكات، بەپێی شەرع و ئایینی ئیسلام گوناهبارە، پێویسته‌ به‌شدار بێت. شاینه‌ی باسه‌ : ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رێوه‌ ده‌چێت و بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ خولی چوارهەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، كە چەندین كاندیدی لایەنە سیاسییەكان كێبڕكێی بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی پەرلەمان دەكەن.
Top