بنکەیەکی دەنگدان لە بەردەڕەش بەهۆی تێکچوونی مۆری ئەلیکترۆنی بۆ ماوەیەک داخرا
لە هەڵەبجە رێگە نادرێت رۆژنامەنووسان رووماڵی هەڵبژاردن بكەن.
بنكەی دەنگدانی چیا لە سەیدسادق بەهۆی گرفتی مۆری ئەلیكترۆنی دواخرا.
نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆمیسیۆن: گومانمان لە کارنەکردنی مۆری ئەلەکترۆنی هەیە.
گۆڕان : هێشتا زووە گوومان بخەینە سەر کارنەکردنی مۆری ئەلیکترۆنی.
لەسێ بنەکەی هەڵبژاردن لە کۆیە مۆری ئەلیکترۆنی لە کارکەوت.
نەبوونی کارەبا لە سلێمانی پرۆسەی دەنگدان لەچەند بنکەیەک خاو دەکات.
یەکێتی: کار وابڕوات تەنیا 20%ی دەنگدەران دەتوانن دەنگبدەن.
لە کەلار و کفری و دەربەندیخان مۆری ئەلیکترۆنی گرفتی بۆ دەنگدەران دروستکردووە.
لە سەید سادق گۆڕان سکاڵا تۆماردەکات و دەیکێشێتەوە.
پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەلار پەلامار دەدرێت و نیو کاژێر دەستبەسەر دەکرێت.
کۆمیسیۆن: هیچ رێگەچارەیەک نەدۆزراوەتەوە بۆ ئەوانەی لەدەنگدان بێبەشبوونە.
ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان: مۆری ئەلیکترۆنی کێشەی نییە.
لە هەولێر بەهۆی گرفتی مۆری ئەلیکترۆنی 2 بنکەی دەنگدان دادەخرێن.
کۆمیسیۆن: بەرپرسی هیچ بنکەیەکی دەنگدان دوورنەخراوەتەوە.
رووداو
