19ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- وێڕای ئەوەی كاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنكەكانی دەنگدان بەڕووی دەنگدانی تایبەت كرانەوە؛ بەلام بەهۆی كارنەكردنی مۆری دەنگدان كێشە لەبەردەم پرۆسەكە دروست بووە. ئەمەش وێرای ئەوەی كە لە هەڵەبجە و زاخۆ تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە مۆرەكە كاری نەكردووە و دەنگدانی تایبەتیش نەكراوە.