وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ١١١ چەکی قوناغی یەکەمی بەسەر خانەوادەی ئەنفالکراوان دابەش کرد

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ١١١ چەکی قوناغی یەکەمی بەسەر خانەوادەی ئەنفالکراوان دابەش کرد
19ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بە ئامادە بوونی ئارام ئەحمد محمد وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و گۆران ئازاد ئەندامی پەرلەمان و چاپوک شێخ عومەر قائمقامی قەزای کۆیە و لەمەراسیمێکدا کەل لە ھوڵی نەجیبەخان لە شاری کۆیە بەرێوە چوو، لە کۆی ٣٠٠ کەس چەکی قوناغی یەکەمی خانووی خۆکرد بەسەر ١١١ لە کەس و کاری ئەنفالکراوی سنوری کۆیە و دەوروبەری کە مامەڵەکانیان تەواو کرابوو دابەش کرا.
لە سەرەتای مەراسیمەکە کە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاشکی شەھیدان دەستی پێکرد قائمقامی کۆیە شیخ چاپوک عومەر سوپاسی کەس وکاری شەھیدانی بە وەزیری کاروباری شەھیدان راگەیاندن و ئاماژەی بەو کارانە کرد کە حکومەتی ھەرێم بۆ پێشخستنی شارەکە داویەتی و رایگەیاند کە لە داھاتووێکی نزیک پرۆژەیەکی ئاودێری گەورە کە توانای ئاودانی ٤٠ ھەزار دنم زەوی ھەیە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن لە شاری کۆیە و خزمەتێکی باش بە خەڵکی سنورەکە دەکات.
لە وتەیەکیشدا دوای ئەوەی ستایشی ئازایەتی و جوامێری خەڵکی سنوری کۆیەی کرد ئارام ئەحمد وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بە لایەنێک لەو دەستکەوتانە کرد کە بۆ زیاتر خزمەت کردنی کەس وکاری شەھیدان ھاتونەتە دی ھەر لە زیاد کردنی موچە و دەرماڵە بۆ کەس و کاری شەھیدان و ھاوکاری کردنی روڵی شەھیدان لە بواری خوێندن و دابین کردنی خانوو و سوکنا بۆ وارسی سەربەرزی شەھیدان لەو رووەوە رایگەیاند کە تاکو ئیستا زیاتر لە ١٠٠٠٠ خانوو بۆ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال کراوان دروست کراوە و بە تەواو بوونی ئەو ٣٠٠ خانەوادەیە لە سنوری کۆیە سەرجەم خانەوادەی ئەنفاکراوان سود مەند دەبن .
وەزیری کاروباری شەھیدان ئاماژەشی بە ھەوڵەکانی وەزارەت کرد بۆ قەرە بوو کردنەوەی کەس وکاری شەھیدان و و زەرەرمەندانی دەستی رژێمی لەناوچوو و رایگەیاند کە لە ئیستادا ئامادە کاری بۆ ئەم بابەتە دەکەین و ئاماری تەواومان ئامادە کردوە بۆ ئەوەی بیدەینە حکومەتی عیراقی وەکو وارسی حکومەتی پێشوو تاکو قەرەبووی شایستەی قوربانیان بکاتەوە.
ھەروەک ستایشی رۆڵی ئەندامانی شاری کۆیە لە پەرلەمانی کوردستان کرد و ھیوای خواست کوڕان و کچان ئەمجارە ژمارەیەکی زۆرتر متمانەی خەڵک بەدەست بێنن و لە پەرلەمانی داکۆکی کاری راستەقینەی کەس و کاری شەھیدان بن
Top