18ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان مردن و برینداربوونى (12) هاووڵاتى به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگاى که‌لار ـ کفرى راگه‌یاند و هۆکارەکەشی بۆ خێرای و لەدەستدانی ئاراسته‌ی لیخوڕینی ئۆتۆمبێلێك گەڕاندەوە . مولازم کارزان مه‌جید به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان راگه‌یاند: کاتژمێر 8:15 خوله‌کى شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگاى که‌لار کفرى له نزیک شاره‌دێى سه‌رقه‌ڵا، دوو ئۆتۆمبێلی جۆرى (جێبى و پیکاب )دا پێکیانیان دا و به‌و هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان له ده‌ست داوه و (10) که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. هۆکارەکەش خێرای و لەدەستدانی ئاراسته‌ی لیخورینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ئەوەشی خستەروو : کە برینداره‌کان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى که‌لار به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن و برینى هه‌ندێکیشیان سه‌خته.