روونكردنەوەیەك لەلیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانیەوە
وەك تێبینی دەكرێت قەرەباڵغی رێگاوبانەكان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەئاراستەی ناوەندی شاری سلێمانیداو ئەوەش قەرەباڵغیەكی زۆر و ،ئاستەنگ و گرفتی بۆ هاووڵاتیان و رێبوارانی شەقامەكانی دەرەوەو ناوەوەی شار دروستكردووە.
جگە لەوەش ئەم قەرەباڵغی و پشێوی یە كەلەشەقامە سەرەكییەكاندا دروستی دەكەن،بێگومان ئەگەری مەترسی رووداوی نەخوازراوی لێ دەكرێت،كە هیوادارین ئەوە روو نەدات و بەلای ئێمەوە پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی لە كۆی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن گەورەترە،بۆیە داواكارین ئەو لایەنانە لەسنورو ناوچەكانی خۆیان بانگەشە بكەن و ئەو كێشەیە نەبۆ هاووڵاتیان و نەبۆ هێزەكانی پۆلیس و هاتووچۆ و نەبۆ لایەنگرانی خۆشیان دروست بكەن،چونكە هێزەكانی پۆلیس و هاتووچۆ لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش و ژیانی ئەوان رۆژیان خستوەتە سەر شەو،بێگومان بەماندووبوون و شەو نخونی لەخزمەت ئەواندان هیوادارین ئەو لایەنانەش بەوگیانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن.
بەهیوای سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ژیانێكی ئارام و پڕ ئۆقرەی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی
