لە لوتکەی چیای ھەلگورد بانگەشە بۆ لیستی ١١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت

لە لوتکەی چیای ھەلگورد بانگەشە بۆ لیستی ١١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت
15ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لە ھەنگاوێکی جیاوازدا ژمارەیەک لە لاوانی گوندی باڵەکیانی سنووری دەڤەری سۆران لە لوتکەی چیای ھەڵگۆرد پشتگریی و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی دووپات کردەوە , (خدر حەسەن بالەکی) نوێنەری لاوانی بالەکیان رایگەیاند , بە مەبەستی نوێکردنەوەی پەیمان و وەفامان بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی و پیشتگریی کردن لە لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک لاوانی بالەکیانی سەر بە ناوەندی باڵای سۆرانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە وێنەی سەرۆک بارزانی و ئالای کوردستان و ئالای گەشاوەی پارتیمان توانیمان بگەینە لوتکەی چیای ھەڵگۆرد و لەو بەرزاییە بانگەشە بۆ لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین بۆیەش لوتکەی چیای ھەڵگۆردمان ھەڵبژارد لەبەر ئەوەی سەری پارتی و کاندیدەکانی و لیستی (١١٠) بە قەد بەرزاییەکانی ئەو چیایە بەرزە .
Top