لە دیدارێکدا لەگەڵ سیداد بارزانی.. کەسایەتی و ریش سپیانی سەیدانی سیروان و شێخ زادە پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠) و کاندیدەکانی دووپات کردەوە

لە دیدارێکدا لەگەڵ سیداد بارزانی.. کەسایەتی و ریش سپیانی سەیدانی سیروان و شێخ زادە پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠) و کاندیدەکانی دووپات کردەوە
15ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- تا دێت پاڵپشتی و پشتگیریی چین و توێژەکانی سنووری دەڤەری سۆران بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان روو لە زیادبوون دەکات , لەو راستایەدا ژمارەیەک لە کەسایەتی و ریش سپیانی سەیدانی سیروان و شێخ زادە بە جیا سەردانی بارەگای لقی (١٠) یان کرد و بە گەرمی لە لایەن (سیداد بارزانی) و بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی باڵای ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە دەڤەرەکە ھاتنە پێشوازیکردن لەو دیدارانەدا سیداد بارزانی ئاماژەی بە ھەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زیاتر ئاوەدانکردنەوەی وڵات و خزمەتکردنی ھەموو چین و توێژەکان کرد کە بە درووشمی پێکەوە بەرەو کوردستانێکی گەشتر بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ئامانجی بووژانەوەی زیاتری کۆمەڵگای کوردەوارییە لە ھەموو بوارەکان لای خۆشیانەوە کەسایەتی و ریش سپیانی سەیدانی سیروان و شێخ زادە پاڵپشتی و پشتگریی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠) و کاندیدەکانی دووپات کردەوە. ھەروەھا لە لایەکی دیکە و لە بەردەوامی ھەڵمەتەکانی بانگەشەکردن بۆ لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی ناوەندی باڵای یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شەوە ئاھەنگێکی جەماوەری بەرفراواندا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە لاوان و ئافرەتان و قوتابیان و چین و توێژە جیاجیاکان بە سازکردنی کەرنەڤاڵێکی گۆرانی و مۆسیقا و ھەڵپەرکێی کوردەواری پاڵپشتی و پشتگریی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠) و کاندیدەکانی دەربری , ھەروەھا ھەر لە دەڤەری سۆران د. ( عەلی تەتەر) بەرپرسی لقی ١٠ و ئەندامی لیژنەی باڵای ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی دەڤەری سۆران لەگەڵ کادیر و ئەندامانی رێکخراوی ئازادی لە سنووری لیژنە ناوچەی دیانا کۆبۆوە لەو کۆبوونەوەیەدا د. (عەلی تەتەر) لە میانەی وتارێکدا ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەو دەستکەوتە فراوانەی وەدەستی ھێناون کرد و رایگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن لە رابردوو لە رێگەی خەباتی چەکدارییەوە لە بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان لە سەنگەری پێشەوە قوربانیدان دابووە لە ئێستاشدا بە ھەمان گروتینی جارانەوە لە رێگای خەباتی سیاسی و مەدەنی بەردەوامە لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و فەراھەمکردنی ژیانێکی ئاسوودە بۆ ھەموو تاکەکان بۆیە لای خۆیەوە داوای لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد کە بە بایەخەوە لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ٢١ی مانگ بروانن و وێرای بەشداریکردن لە پرۆسەکە دەنگ بە لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی ئەو لیستە بدەن.
Top