موسڵ...کەسێکی خۆکوژ لەناو پرسەیەکی کوردی شەبەک خۆی تەقاندوە

موسڵ...کەسێکی خۆکوژ لەناو پرسەیەکی کوردی شەبەک خۆی تەقاندوە
14ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد،کەسێکی خۆکوژ لەناو پرسەیەکی کوردی شەبەک خۆی تەقاندنەوە ،لەئاکامدانزیکی پەنجا کەس بوونە قوربانی.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:کەسێکی خۆکوژ لەگوندی ئۆرتەخرابی سەربە ناحیەیی بەعشیقەی سەر بە پارێزگای موسڵ لە ناو پرسەیەکی کوردانی شەبەک خۆی تەقاندەوە لەئاکامدا15کەس گیانی لەدەست داوە و30کەسی دیکەش برینداربوونە.

سەعید مەموزینی گوتیشی:کەسە خۆکوژەکە پشتێنێکی مینرێژکراوی لەخۆی بەستبوو وچوتە ناو پرسکە وخۆی تەقاندۆتەوە.

مەموزینی رونیشیکردوە،لەئێستا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکراون وچاوەروان دەکرێت رێژەی قوربانیان لەوەش زیاتر بێت.
Top