قاعیدە ئەمیرێکی ئەنسارئەلسونەی کوشت

قاعیدە ئەمیرێکی ئەنسارئەلسونەی کوشت
سەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکوک رایگەیاند: بە هۆی پێکدادانی چەکداری لە نێوان رێکخراوی قاعیدە و گروپی ئەنسار ئەلسونە ئەمیر ئەنسار ئەلسونە لە پارێزگای کەرکوک و سەلاحەدین کوژرا.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە بە ئەلسۆمەریە نیوزی راگەیاند: \" لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە سەربازییەی کە دوێنی لە نێوان قاعیدە و ئەنسا ئەلسونە لە \""دۆڵی خەناجر\""ی سەر بە ناحیەی رەشاد باشوری رۆژئاوای کەرکوک ژمارەیەکی زۆر لە هەردوو رێکخراو کوژران لەوانە عەباس ئەحمەد ناسراو بە ئەبو عەدنان ئەمیر ئەنسار ئەلسونە لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەلاحەدین و چەندین چەکداری دیکەی هەردوولاش برینداربون\"".

گوتیشی تا ئێستا بە تەواوەتی ژمارەی کوژراو وبرینداری هەردوولا نەزانراوە .


پارێزگای کەرکوک یەکێکە لەوپارێزگایانەی کە گروپە چەکدارەکان بەردەوام چالاکی تێیدا ئەنجام ئەدەن،و لەماوەی رابردوودا بە هۆی هێرشە چەکدارییەکانەوە لەم پارێزگایە چەندیین هاوڵاتی بوونەتە قوربانی."
Top