سه‌رۆك بارزانی له سلێمانی: سلێمانی و پارتی و بارزانی هه‌رگیز له‌یه‌ك جیا ناكرێته‌وه
له سه‌ره‌تادا په‌یڤى به‌خێرهاتن له لایه‌ن بروسك نورى شاوه‌یس ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشكه‌ش كرا، دواتر به‌رێز مه‌سعود بارزانى وتارێكى پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا پیرۆزبایى یادى شۆرشى ئه‌یلولى مه‌زنى له‌هه‌موو لایه‌ك كرد هه‌روه‌ها گووتى: سلێمانى و پارتى و بارزانى له یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه، سلێمانى خاوه‌نى هه‌زاران شه‌هیده، خوێنى ئه‌م شه‌هیدانه ئه‌مانه‌تێكى قورس و پیرۆزه بهگهردنى پارتى یه‌وه ، سلێمانى ئه‌و شاره‌یه كه شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فا بارزانى له باوه‌شگرت، سلێمانى ئه‌و شاره‌یه كه له ساڵى 1963 دا ده‌رسى به‌زه‌عیم سه‌دیقى تاونبار دا. لهبهشێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى گوتى : ئێمه به‌رۆح قه‌رزارى سلێمانین.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى 21/ 9ه‌وه سه‌رۆك بارزانى رێنمایى بۆهاوڵاتیان ئه‌وه‌بو كه هه‌موو یاساكانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یره‌و بكه‌ن هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر ئیستفزازیش كران له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه ئێوه وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانى خۆتان به‌بێ وه‌ستان، سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه گرنگترین شت له‌لاى سه‌ركه‌وتنى كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتى: من نه‌هاتووم بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ى پێتان بڵێم ده‌نگ به‌كێ بده‌ن چونكه خۆتان له هه‌موو كه‌سێك باشتر ئه‌زانن ده‌نگ به‌كێ بده‌ن، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ى پڕ به‌دڵ سوپاس و پێزانینى خۆم ئاڕاسته‌ى ئێوهبكهم بۆ وه‌فاداریتان، بۆ دلسۆزیتان و ئه‌زانم چ فشارێكتان له‌سه‌ربووه به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بوون، هاتوم پێتان بڵێم كه ئێوه مامۆستاى كوردایهتین و له ئێوه‌وه فێرى كوردایه‌تى ده‌بین.
له به‌شێكى دیكه‌دا سه‌رۆك بارزانى گوتى: ئێمه به‌ڵێن به‌كه‌س ناده‌ین كه بڵێین چیتان بۆ ده‌كه‌ین و چیتان بۆ ناكه‌ین به‌ڵكو به‌خه‌ڵك ده‌ڵێن فه‌رموون ببینن چیمان بۆ كردون و هێشتا زۆرشتى دیكه‌ش ماوه كه‌بۆتان بكه‌ین، سوپاس بۆ خۆراگریتان، بۆخه‌بات و تێكۆشانتان بۆ مهردایهتیتان.
له كۆتایى دا ئه‌ڵێم بژى كورد بژى كوردستان نه‌مرى بۆ شه‌هیدان وسه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان و بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
دواى وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانیش ، ئاهه‌نگه‌كه به ده‌نگى چه‌ندین گۆرانیبێژ و شاعیر زیاتر رازێنرایه‌وه و ئاهه‌نگه‌كه به‌رده‌وام بوو.
