سه‌ردانی شاندی كوردستان و وه‌رچه‌رخانی ریشه‌یی له پێوه‌ندییه‌كاندا
October 4, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه هه‌ڵوه‌سته‌ی وردی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، نه ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه به‌و مانایه‌ی كوردستان داوای كردبێت ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه بكرێت، نه ده‌ستپێشخه‌ریی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی-یشه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری 2005ی عێراقدا كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌كۆی ناوه‌رۆكی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی كوردستان و به‌غدا بده‌ین، كه‌م تا زۆر باس له ده‌ستووری عێراقی 2005 و ئه‌و كێشانه‌ی وه‌ك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی به‌غدا پێی ده‌ڵێت ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر، یان مادده‌ی 140 نه‌كراوه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه هه‌وڵده‌درێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام میكانیزمی ئه‌و هه‌وڵانه باس نه‌كراون. راشكاوانه‌تر ئه‌مجاره‌یان د.حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كاتێك پێشوازی له شاندی كوردستان كرد، پێشوازیكردن بوو له‌و ئه‌مری واقیعه‌ی ئێستا له كوردستاندا بوونی هه‌یه و ددانپێدانان بوو به‌و ئه‌مری واقیعه‌ی كه له‌میانه‌ی شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دژی داعش دروستی كردووه. ددانپێدانانی به‌غداش به ئه‌مری واقیعی تازه‌ی كوردستاندا، دیاره وه‌ك ئێواره‌ی پێش رۆیشتنی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا كه جۆزیف بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی قسه‌ی كرد، ئاشكراكردنی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه تازه‌یه‌یه كه ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ شێوازی رێكخستنه‌وه‌ی عێراقی دوای داعش دایانڕشتووه.
هه‌ر بۆیه كاتێك ده‌ڵێن ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا به ده‌ستپێشخه‌ری هیچ لایه‌كیان نه‌بووه، ئه‌مه له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ئاكامی ده‌ستپێشخه‌ری حكومه‌تی عه‌بادی-یه‌وه بوایه، ئه‌وا به‌غدا پێش هه‌موو شتێك داوای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌روه‌رییانه‌ی ده‌كرد كه ئه‌مری واقیع گواستوویه‌ته‌وه بۆ كوردستان، له‌وانه (هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك سوپای سه‌ربه‌خۆی كوردستان، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی كوردستان و شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و پێشوازیكردنیان وه‌ك سه‌رۆك و شاندی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ)، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌شدا ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری كوردستان بوایه، ئه‌وا شاندی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده‌ده‌كرد و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ده‌كرد، به‌ڵام وه‌ك بینیمان نه به‌غدا مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌بوو، نه شاندی كوردستانیش، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێده‌نێته قۆناخێكی نوێ كه پێویستی به رێوشوین و میكانیزم و ده‌ستوورێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌ستووری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت.
له‌میانه‌ی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی له نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تاكتیكییانه به زمانێكی كۆن ئاماژه‌ی به دوو بارودۆخی نوێ دا، یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه راشكاوانه گوتی له‌گه‌ڵ پێدانی لامه‌ركه‌زی زیاترین به پارێزگاكان، دووه‌میان رایگه‌یاند: ئێمه پشتگیری له سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دیاره سه‌باره‌ت به یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری 2005ی عێراقدا سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان بكه‌ین، ئه‌وا پارێزگا ئه‌وجا به ته‌نیا هه‌رێمێك بێت، یان له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزگایه‌ك هه‌رێمێك بێت، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كانی بۆ شۆڕكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجومه‌نی هه‌ر پارێزگایه‌ك وه‌ك هه‌ر حكومه‌تێكی لۆكاڵ شێوه په‌رله‌مانێكه و پارێزگاریش وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و حكومه‌ته لۆكاڵه وایه، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كاتێك عه‌بادی ده‌ڵێت لامه‌ركه‌زی زیاتر ده‌ده‌ینه پارێزگاكان، مه‌به‌ستی چی بوو؟ دیاره گوڵان له ژماره‌ی پێشوویدا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی به‌لامه‌ركزیكردنی ئاسایش the decentralization of security بۆ عێراقی دوای داعش، راپۆرتێكی بڵاوكردبووه، ئه‌م چه‌مكه‌ش له‌لایه‌ن ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراساتی رۆژهه‌ڵاتی نزیك بۆ ریكخستنه‌وه‌ی عێراقی دوای داعش ئاماژه‌ی پێكراوه و بریتییه له‌وه‌ی پارێزگان (به‌تایبه‌تیش پارێزگاكانی عه‌ره‌بی سوننه پێش ئه‌وه‌ی له هه‌رێمێكدا خۆیان رێكبخه‌ن) ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زیشیان بۆ ئاسایش و پاراستنی ناوچه‌كانی خۆیان پێده‌درێت، به‌ڵام عه‌بادی كه به زمانه كۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌م وه‌رچه‌رخانه تازه‌یه كرد، مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه ئه‌م راستییه بشارێته‌وه، كه له‌دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و دووباره رێكخستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌وا ئاسایش و پاراستنی پارێزگاكان سه‌ربه‌خۆ و لامه‌ركه‌زی ده‌بن، سه‌باره‌ت به خاڵی دووهه‌میشیان كه رایگه‌یاند ئێمه پشتگیری له سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌شیان دیسان به زمانه كۆنه‌كه دركاندی بۆ ئه‌وه‌ی وای پیشان بدات، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدڕاڵی هه‌ر به‌شێك ده‌بێت له عێراقێكی فیدڕاڵی، به‌ڵام له راستیدا دیوی ناوه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شی واته پێوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزی دوولایه‌نه ده‌بێت، واته وه‌ك دوو ده‌وڵه‌ت له‌ناو یه‌كێتیه‌كدا كه عێراق كۆیان ده‌كاته‌وه.
به‌شێكی دیكه له لێدوانی تازه له قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی-دا بوو، كاتێك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا لێیان پرسی: ئایا له عێراق جیاده‌بنه‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆك گوتی: سه‌ربه‌خۆ ده‌بین، به‌ڵام جیانابینه‌وه؟ ئه‌م وه‌ڵامه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم هات كه تابلۆیه‌كی هه‌ڵواسیبوو، له‌سه‌ریشی نووسرابوو: (عێراق كۆمان ده‌كاته‌وه)، دیاره ئه‌م وه‌ڵامه‌ی سه‌رۆك بارزانی دوای ئه‌وه هات كه پێشتر له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری حكومه‌تی عه‌بادی بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاتێك وتی سه‌ربه‌خۆ ده‌بین، به‌ڵام جیانابینه‌وه، دیاره شرۆڤه‌كردنی ئه‌م دوو لێدوانه‌ی سه‌رۆك بارزانی پێویستی به تێگه‌یشتن له‌و زمانه تازه‌یه هه‌یه كه هه‌ردوولا زۆر به هه‌ستیاری جار جاره به زمانی كۆن ده‌یاندركاند، كه‌واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌وه تێبگه‌ین ئایا چۆن سه‌ربه‌خۆ ده‌بین و به‌ڵام جیانابینه‌وه؟ ئه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه تازه‌یه‌ی كه عێراقی دوای داعش و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و عێراقی پێ رێكده‌خرێته‌وه، ئه‌ویش وه‌رچه‌رخانه له فیدڕاڵیزم وه‌ك یه‌كێتی نێوان هه‌رێمه‌كان به هاوشێوه‌ی كه‌نه‌داو به‌لجیكا بۆ فیدڕاڵیزم به‌مانای یه‌كێتی ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراق به هاوشێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی پاولینا پاركه‌ر كه له ساڵی 2007 به ناونیشانی (رێگه‌چاره: یه‌كێتی ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراقه) نووسیویه‌تی، ده‌ببینین ئه‌و خاڵانه‌ی بۆ یه‌كێتی ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراق دایڕشتووه، به راشكاوی له‌زمانی قسه‌كردنی شاندی كوردستان و شاندی حكومه‌تی به‌غدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، له‌وانه‌یه له ئێستادا كه هێشتا موسڵ ئازادنه‌كراوه‌ته‌وه و نه‌خشه‌ڕێگه تازه‌كه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی عێراق به‌ته‌واوه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی سونه نه‌بێت، به‌ڵام له‌نێوان كوردستان و به‌غدا هه‌ر له ئێستاوه هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ هه‌ڵگیراوه‌و، ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگه تازه‌یه‌ش خواست و داواكاری هه‌موو پێكهاته‌كانی له‌خۆی گرتووه و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به شێوازێك خۆی له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌براوه ده‌زانێت، ده‌كرێت لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌یان پێبكه‌ین:
1- كوردستان سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت، له‌م پرۆسه‌یه‌دا كوردستان سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ته‌واوی ده‌بێت و ده‌بێته خاوه‌نی سه‌روه‌ریی ته‌واو له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراقدا.
2- حكومه‌تی به‌غدا و ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌تایبه‌تی توركیا و ئێران، پێداگیری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نابێت سنووره ته‌قلیدییه‌كانی عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، له‌م پرۆسه‌یه‌دا عێراق دابه‌ش ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سنووره ته‌قلیدییه‌كانی گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێت.
3- كێشه‌و گرفتی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تێك له‌ده‌وڵه‌تێكی دیكه به‌هێزتر بێت له‌رووی ئابوورییه‌وه، ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌م ئابوورییه به‌هێزه بگۆڕێت بۆ هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی ده‌وڵه‌تێك به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌دا، به‌ڵام له پرۆسه‌ی یه‌كێتی ده‌وڵه‌تانی عێراقدا، پێوه‌ندییه‌كی ئابووری هه‌ر سێ ده‌وڵه‌ته‌كه پێكه‌وه گرێده‌داته‌وه، داهاتی نه‌وت و دابه‌شكردنی بۆ هه‌رسێ ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌بێت، هه‌روه‌ها بارزگانی ئازاد له‌نێوانیاندا ده‌بێت و پێكه‌وه پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی یه‌كێتی ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراق داده‌ڕێژن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، جۆره هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان كوردستان و به‌غدا دروستكراوه، به‌وه‌ی نه كوردستان ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق، نه ئه‌ویش ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كوردستان و هه‌ردوولاشیان له‌چوارچێوه‌ی بازنه ئابوورییه‌كه‌دا رۆژ له‌دوای رۆژ پێوه‌ندییه‌كانیان فراوانتر و پته‌وتر ده‌بێت.
4- سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، دیاره كۆماری ئیسلامی به ئاشكرا دژایه‌تی خۆی بۆ دابه‌شكردنی عێراق راگه‌یاندووه، ئه‌م دژایه‌تیكردنه پێشتر وه‌ك دژایه‌تی راسته‌وخۆ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان لێكده‌درایه‌وه، به‌ڵام له‌م پرۆسه‌یه‌دا كوردستانیش سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و عێراقیش دابه‌ش نابێت، له هه‌مانكاتدا یه‌كێتی ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراقیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان خۆیان جوگرافیای خۆیان ده‌پارێزن، ئه‌وا هه‌رگیز ئێران مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی نابێت عێراقێكی به‌هێزی وه‌ك سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن دروست بێته‌وه و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكات، سه‌باره‌ت به توركیاش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتریش به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌وه‌ی پیشانداوه كه كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردستان نابێت، به‌ڵام به‌بوونی كوردستان به‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، توركیا ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستی رێككه‌وتن و پڕۆتۆكۆڵی نیوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردستان بكات و ئاسایشی سنووره‌كانی خۆی گه‌ره‌نتی بكات، بۆیه توركیاش سوومه‌ندیكی گه‌وره ده‌بێت.
5- له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی، دیاره به‌پێی راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی ساڵی 2003 – 2011 زیاتر له 5-6 ترلیۆن دۆلاری له‌شه‌ڕ و بونیادنانه‌وه‌ی عێراق خه‌رجكردووه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی نزیكه‌ی 5000 سه‌ربازی كوژارون و دوو هێنده‌ی دیكه‌شی برینداربوون، له‌دوای ساڵی 2014 شه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌ك ته‌نیا ئه‌مریكا به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش‌یش، باجێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕی دژی داعشیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی داعش بڕووخێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر دوای داعش ـ عێراق به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخرێته‌وه كه سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان دروست بكات، نه‌ك ئاژاوه و تیرۆر و توندوتیژی، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر كێشه‌ی له‌كۆڵ ده‌بێته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا رێگه‌ناده‌ن به به‌لكانبوونێكی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بێته‌وه.

فه‌رهاد محه‌مه‌د