خەسڵەتەکانی بەڕێوەبەری سەرکەوتوو

خەسڵەتەکانی بەڕێوەبەری سەرکەوتوو

 

لە ژیانی کارکردندا ڕۆڵی بەڕێوەبەر زۆر گرنگە چونکە بەڕێوەبەر ئەو کەسەیە کە ڕێنمایی کارمەندەکان یاخود تیمەکە ی دەکات و ئاراستەی کارەکان دیاری دەکات. بەڵام کاتێک بەڕێوەبەر خاوەن خەسڵەتیێکی حەسوود بێت، ئەوا ئەم ڕۆڵە لە جێی بەرەوپێشبردن و گەشەکردن دەبێتە هۆکاری کێشە و گرفت و ناڕەحەتی و نائارامی و پاشەکشەی کار لە دامەزراوە و ڕێکخراوەکەدا حەسوودی لە بەڕێوەبەریدا یەکێکە لە خەتەرترین هەستەکان کە دەتوانێت ژینگەی کار بە تەواوی تێکبداتو کێشە و گرفتی زۆرلەنێوان کارمەندەکانی ڕێکخراوەکەدا دروست بکات
.
بەڕێوەبەری حەسوود زۆرجار ناتوانێت سەرکەوتنی کارمەندان قبوڵ بکات کاتێک کارمەندێک لە خۆی بەتواناتر و سەرکەوتووتربێت قبووڵی ناکات و دەکەوێتە کێشە دروست کردن و دژایەتی کردنی ، بەڵکو هەوڵ دەدات ئەو سەرکەوتنە کەم بکاتەوە یان پێشکەوتنیان سنووردار بکات بگرە زۆرجاریش دەبێتە بەربەست بۆ ئەو کارمەندەی و ناهێڵێت پێش بکەوێت . ئەم جۆرە کەسە لەبری ئەوەی پشتگیری بکات، هەست بە مەترسی دەکات لە هەر کەسێک کە توانای باشی هەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونی داهێنان و لاوازبوونی تیمەکە لە هەر دامەزراوە و ڕێکخراوەییەکدا.
لە ڕووی دەروونییەوە، حەسودی بەڕێوەبەر دەبێتە هۆی دروستبوونی فشاری دەروونی لە سەر کارمەندان. کارمەندان هەست دەکەن کە هەموو هەنگاوێکیان بە چاوی ڕەخنە و گومان سەیر دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ترس و نائارامی. لە کۆتاییدا، ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆی کەمبوونی متمانەی نێوان بەڕێوەبەر و کارمەندان.
یەکێک لە نیشانەکانی بەڕێوەبەری حەسوود ئەوەیە کە سەرکەوتنی کەسانی تر وەک هەڕەشە سەیر دەکات، نەک وەک هەلی فێربوون یان پێشکەوتن. ئەو زۆرجار زانیاری گرنگ لە کارمەندان دەشارێتەوە یان ڕێگەیان لێ دەگرێت بۆ ئەوەی بە توانای تەواو کار نەکەن. ئەمەش کاریگەریی خراپی هەیە لە سەر ئەنجامی کۆمپانیا یان دامەزراوە و ڕێکخراوەکان.
لە لایەکی دیکەوە ئەم جۆرە بەڕێوەبەرە دەتوانێت کاریگەری خراپ لەسەر ناوبانگی دامەزراوەکە هەبێت. کاتێک کارمەندان ناڕازی دەبن، زۆرجار کار دەگۆڕن یان دەچن بۆ شوێنی دیکە هەندێ جاریش لەبەر بارودۆخی تایبەتی خۆیان بە ناچاری بەردەوام دەبن ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی توانا و شارەزایی گرنگ. هەروەها کۆمپانیاکان یاخود دامەزراوە و ڕێکخراوەکان ناتوانن تیمێکی جێگیر و بەهێز دروست بکەن.
لە ژێر سایەی بەڕێوەبەری حەسووددا، داهێنان کەم دەبێتەوە، چونکە کارمەندان ناترسن بیروڕای نوێ پێشکەش بکەن. هەر پێشنیارێک دەبێتە مەترسی بۆیان، چونکە دەتوانرێت بە شێوەیەکی نەرێنی لێک بدرێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی گەشەی کار و چالاکی و پێشکەوتنی ئەو شوێنە .
لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، بەڕێوەبەری حەسوود دەبێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی پڕ لە گومان و دووبەرەکی، هەمیشە کێشە بۆ کارمەندە بەتواناکانی دروست دەکات و دەکەوێتە ململانێی ناجۆر، هه ندێ جار بوختان کردنیشی بەدوادا دێت کارمەندان لە بری هاوکاری کردن، دەبێت خۆیان بپارێزن لە یەکتر، چونکە دەترسن ئەنجامی کارەکانیان بە شێوەی نادروست بگوازرێتەوە بۆ بەڕێوەبەر.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، پێویستە سیستەمی بەڕێوەبردن بە شێوەیەکی ڕوون و عەدالەت دروست بکرێت. هەروەها گرنگە فێرکاری بۆ بەڕێوەبەران هەبێت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی تیم و کاری پێکەوەیی بە شێوەی هاوبەش و متمانەپێکراو. پێویستە کلتووری هاوکاری و پێشکەوتن جێگیر بکرێت نەک کلتووری ترس.و دڵەڕاوکێ لە کاردا هه ندێ جار ئەو کارەکتەرانەی کە حەسوودن و نایانەوێ کارمەندەکانی بەردەستیان باش و بەتواناتربن لە خۆیان لە ترسی ئەوەی مەترسی بۆ شوێنەکەیان دروست دەبێت و زۆرجار ئەو بەڕێوەبەرە حەسوودانە لە بەردەم کەسانی پلەبەرزترلەخۆیان خۆیان بە دڵسۆز و باش پیشان ئەدەن .

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەری حەسوود دەتوانێت زیانێکی گەورە بە دامەزراوە وڕێکخراوەکان و کۆمەڵگایش بگەیەنێت، بەڵام بە هۆشیاری و دروستکردنی سیستەمی عەدالەت و فێرکاری، دەتوانرێت ئەم کێشەیە کەم بکرێتەوە. گرنگترین شت ئەوەیە کە مرۆڤەکان لە شوێنی کاردا هەست بە ئارامی و متمانە بکەن، نەک ترس و گومان.

 

Top