یـــاریـــی کـــردن بە چارەنووسی پرسی کوردستانییەتی کەرکووک لەپای چی!!!

یـــاریـــی کـــردن بە چارەنووسی پرسی کوردستانییەتی کەرکووک لەپای چی!!!

 

پرسی کەرکوک پرسی ناسنامەو خاک ونیشتیمانە ،بەدرێژایی مێژوو ھەمیشە ھەولی پاراستنی ناسنامەی كوردستانیبوونی شارەکە دراوە ،مێژووئەم راستیەی سەلماندوە ،بەتایبەت لەسەردەمی شۆرشی ئەیلوولی مەزن کەھەمووکات بارزانی نەمر داکۆکی لەسەر کوردستانیبوونی (کەرکووک ) کردووە ،بەھیچ جۆرێک ئامادە نەبووە سازشی لەسەر بکات ،ھەربۆیەش شارەکەی کردۆتە ڕەمزێک ھەموودەم لە یادەوەری تاکی کورد دا وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی سەیربکرێت ، تەنانەت لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەررێکەوتنامەی ١١ی ئادار بارزانی نەمر ڕێگای نەدا بەھیچ شێوەیەک گفتو گۆلەسەر کەرکوک بکرێت ، سەرۆک مسعودبارزانی لەپەرتووکە مێژووییەکی دا(بارزانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد) باس لەرووداوێک دەکات لەسەرووبەندی مۆرکردنی ڕێکەوتن نامە مێژووییەکەی 11ئادار کە وەفدی حکومەتی عیراق لە کاتی گفتوگۆکانیاندا پرسیاریان له مەر پرسی شاری کەرکوک کرد کە ئایە سەربەچ لایەکە ،چونکە کەرکوک کوردستان نیە لەم دانیشتنەدا بارزانی نەمر زۆر بەتوندیەوە بەرپەرچی وەفدکەی دایەوە پێ گوتن من دەلێم (کەرکوک کوردستانە خۆ لەوە بپارێزن بلێن کوردستان نی یە بەڵکو بڵێن ئێمە کەرکوکمان داگیرکردوە تاکە کوردێکش لە کەرکوک بمێنت کەرکوک کوردستانە وە زۆرباش بزانە کە هیچ کات دەستبەرداری نابین)تەنانەت بەھۆی ئەم ھەڵوێستە توندەیە زۆر نەمابوو بەیەکجاری دانیشتنەکان تێک بچن ،دوای ئەمەش ڕژێم لەسەرهەڵویستی خۆی بەردەوام بوو ،زۆر ھەوڵی دا لە رێگای دەستکەوتی جۆراوجۆر بارزانی نەمر رازی بکات تادەستبەرداری کوردستانی بوونی کەرکوک ببێت ،بەلام نەک تەنها ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت ،بەڵکو سەرئەنجام شۆرشی ئەیلوولی لەسەر کەرکووک دانا ، بارزانی نەمر فەرمووی "نامەوێت كاتێك دەمرم ھیچ كوردێك بێتە سەرگۆرەکەم گلەیم لێ بکات چۆن سازشم لەسەربەشێكی خاكی كوردستان كردوە " بێگومان تا بەئەمرۆش دەگات ئەم کاریگەرییە بەرامبەر بە کەرکووک لای پەیرەوکارانی رێبازی بارزانی هەر بەردەوامە ،بۆیەش نەیارانی کوردھەمیشە گرفت وبەربەست بۆ پارتی دەنێنەوە،لەچەندسالی رابردوودا
بەئاشکرا حەشدی شەعبی وھاوپەیمانەکانیان رێگریان کرد لە رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی ،چونکە چاک دەیانزانی ھیچ کات پارتی وسەرۆک مسعود بارزانی ئامادەنین بۆساتێك چیە سازش لەسەركوردستانیبوونی شارەكەبكەن یان دەستی لێ ھەڵبگرن ،لە دوای بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ،پارتی لە روانگەی پەرۆشی ودڵسۆزی بۆشارەکە دژی ھەمووپیلانێک وەستا کەیاری بە چارەنووسی پرسی کوردستانییەتی کەرکووک بکات ،لەگەل ئەوەی ھەمیشە سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە دەبێت کەرکووک ببێتە شارێك كە نموونەی پێكەوەژیان و برایەتی پێكهاتەكان بێت ،بەلام ناشبێت بە هیچ شێوەیەك لەڕێگەی درێژەپێدان بە رێککەوتنی ژێر بەژێرو دوور لەیاسا ودەستوورەوە نیە و یاری بە ئیرادەی دەنگدەرانی شاری كەركووك بكرێت،یان لە ژوورە تاریکەکان بە بێ رای کەرکووکییەکان بریار لەچارەنووسی شارەکە بدرێت وەک ئەوەی لەئێوارەی رۆژی ١٦ی نیسان کرا کەئەمە بەئاشکرا درێژەی ھەمان سیناریۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بوو بەرامبەربەکەرکووکییەکان کرا ،کە ھەردوو خیانەتەکە وەک برینێکی قوول بە جەستەی نیشتمانەوە دەمێنێتەوە، ھیچ کات لەیادوھزری خەلکی نیشتیمان پەروەرناچێت، چونکە ماف ودەنگی کورد لەوشارەیەدا فرۆشرا ،گرنگەھەموولایەك ھەلوەستە لەھەمبەر ئەوراستیەبکەن ،کە یاریی کردن بە چارەنووسی پرسی کوردستانییەتی کەرکووک تاکەی ولەپای چی!!!

Top