(هەڵەبجە باجی حیزبی حکومڕانی شار دەدات)
September 15, 2019
وتار و بیروڕا
٭ هەڵەبجە وەک شارێکی مەزڵوم و ژەهرخواردکراو هێماو سیمبولیەتی دۆزی ئێمەیە لەسەر ئاستی جیهان و تائێستاش وەک قوربانیەکی جیهانی دەناسرێتەوەو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت
٭ ئەم شارە کەلانکەیەکی گەورەی کایەی سیاسی و ڕۆشنبیری و ئەدەبیاتی باشوری کوردستانە کێبڕکێیەکی هەمووشارەکانی کوردستانی لەڕووی مەعریفەو ئەدەب و قوتابخانەی دینی و زانستیەوەکردوەو مێژوەکەی لەئێستای پرشنگدارترو ڕازاوەترە !!!
٭ تا ساڵی ۲۰۰۳ و کەوتنی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕو ڕاوەدونانی تیرۆرستان لەناوچەکە هەڵەبجە جێگەی یەکلایی کردنەوەی حساباتی سیاسی و کۆنەڕق بوو کەئەمەش ووێرانەیەکی دیکە بەشار بەخشی و ئازارەکانی بەسوێترکردو ژێرخانی شاری کاولترکرد
٭ لەدوای ئەو بەروارەوەو بۆ ماوەی (۱۸ساڵ) یەکێتی نیشتیمانی کوردستان حاکمی شارەو تەواوی جومگەکانی دەسەڵات دەبات بەڕێوە جگەلە ساڵ ونیوێک کە بزووتنەوەی گۆڕان پارێزگاری شاربوو جێگرەکەشی یەکێتی بوو لەم ماوە زۆرەدا کەمترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەهەڵەبجەکراوەو ئێستاش هەڵەبجە لەقەزایەکی پۆشتەوپەرداخ ناچێت چی بگات بە پارێزگایەکی جوان و سەرنج ڕاکێش !!!
٭سیما سەرەکیەکانی هەر شارێک لەدوونیا چەندشتێکی دیارن کە خۆیان لەمانەی خوارەوەدا دەبیننەوە :
۱/ شەقام و جادەی قیرتاوڕێژی پان و بەرین و جزرەوەسەتی پڕلەدارودرەخت و نەمام
۲/ هەبوونی(over bus) و (under bus)
۳/ هەبوونی ترافیک لایت و فولکەی مۆدێرن و جوان
٤/ باڵەخانەی بەرزو ڕاقی
٥/ نەحۆشخانەی چەندسەد قەرەوێڵەی و پزیشکی زۆرو تایبمەتمەند
٦/ قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگای ئەهلی و حکومی پێشکەوتوو
۷/ هەبوونی پارک و شوێنی حەوانەی گشتی فراوان کەڕێژەی سەوزایی ستانداربێت و تێکڕا سوودی لێببینین ...
کەبێگومان هەموو هەڵەبجەیەکی بەئینساف شاهێدی ئەوە دەدات کە شار ئەمانەو زۆرشتی دیکەی تێدانیەو هەڵەبجە هەتائێستاش جێگەی فرمێسک بۆڕشتنە
٭ حیزبی حکومڕانی شار لەو ماوە زۆرەی ئیدارەدانی شاردا هەڵەبجەی وەک هەر قەزایەکی دیکەی کوردستان حیساب بۆدەکرد کە دەستی ووێرانکاری و خاپوربوون پێی نەگەشتبوو بەمەرجێک ساڵی (۱۹۷٤) و ساڵی (۱۹۸۷)و کیمیاباران و جینۆسایدی ساڵی(۱۹۸۸) قۆناغەکانی ووێرانکاری و خاپورکردنی شاری هەڵەبجەن وسیمای ژیان و شارستانی لەم شارە بڕاو بوو بەکەلاوە کەچی حسابی قەزایەکی وەک کۆیە یاخود دوکانیان بۆ هەڵەبجەکردو بگرە کەمتریش
٭ ئەگەر تۆزێ زیاتر ووردبینەوەو بچینە ووردەکاری ئیداری زیاتر ئەوا بۆت ڕوون دەبێتەوە کەشار نەک هەر بەمەبەست خزمەت ناکرێت بگرە سزاش دەدرێت و بەڵگەشم بۆ ئەم قسەیەم هەیە
ساڵی ۲۰۱۷ چەند یاریدەدەرێکی پزیشک داوایانکرد کە لەڕێگەی لقی۱۲ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵبدرێت سەرۆک وەزیرانی ئەوکات کۆمەڵێک پزیشکی اختصائی واتا تایبەتمەند بۆ شار دابمەزرێت کە دامەزراندن لەکوردستان نەبوو ئەوەبوو سەرۆکی حکومەت(10 پزیشک) لەبوارە جیاوازەکان بۆ هەڵەبجە دامەزراند بەمەرجێک دەبێت پزیشکەکان زیادلە پێنج ساڵ لەناو شاردا خزمەتبکەن ئەوجا داوای گواستنەوەبکەن کەچی هەردوای موباشەرەکردنیان لەڕێگەی مەڵبەندەوە واستەیان لای وەزیری تەندروستی ئەوکات کەیەکێتی بووکرد خۆیان نقڵکردەوە بۆ سلێمانی و هەڵەبجەیان جێهێشت !!!
٭ زۆرینەی سێکتەرەکانی ژیان لەم شارە ووێرانەن و یەکێتیش لە(۸۳٪) پۆستەکانی شاری بەدەستە لەکاتێکدا(۲۲٪) و دەنگەکانی هەڵەبجەی بەدەستهێناوە کەچی دوای چەندساڵێک لەبێنەو بەردەو ڕێکەوتنی ئەم دوایانەی هەمووهێزەسیاسیەکان یەکێتی لەڕێککەوتنەکەی پەشیمان بوویەوەو پارێزگارەکەی کتابێکی بۆ سەروی خۆیکردوە ئیش بەکتابی پێشووتریان نەکەن کە ئەم کتابەو هەوڵەکەش هیچ پاڵپشتێکی یاسایی نیە ئەمانەو زۆر بابەتی دیکە دەمانگەیەننە ئەو ڕاستیەی کە هەڵەبجە باجی حیزبی حکومڕانی شار دەدات نەک شتی دیکە

ڕێبین رحیم هەڵەبجە