ئەوەی کە کوردستان پێویستی پێیەتی

ئەوەی کە کوردستان پێویستی پێیەتی

دوای دەست بەکاربوونی کابینەی نوێ هەرێمی کوردستان دوژمنان و ناحەزانی کورد بە هەموو شێوەیەک هەول دەدەن بارودوخ و ساقامگیری کوردستان بەرەو ئاقارێکی تر برن ئەم ئارامی و خۆشگەزەرانی کوردستان تێک بدەن ئەمەش شتێکی چاوەروان نەکراو نیە کە دوژمنانی میللەتی کورد هیچ کات چاویان بەو پێشکەوتن و ئارامی کوردستان هەلناهێت،بۆیە لە ئێستا دا سەقامگیری کوردستان زۆر گرنگە لەم قۆناغە ناسکە دا کە هاولاتیانی کوردستان بە ئومێد و هیواوە لەم کابینە نوێیە دەروانن ئەویش بەهۆی بوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێز نێچیرڤان بارزانی کە هەموو کات هەول و ماندووبوونی بەردەوام داوە بۆ باشترکردن و بەرەوپێشچونی کاروگوزرانی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان. پێویستە لەم کاتەدا سەقامگیری و ئارامی کوردستان له پێش هەموو شتێکەوە بێت، هەموو حیزب و لایانەکان هاوکار و یەک دەست بن بۆ پاراستنی بارودۆخی کوردستان رێگا نەدەن دوژمن پیلانەکانی خۆی بەدی بێنێت.بەتایبەتی دوای دەست بەکاربوونی بەرێز نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی باش و بەهێزەکانی بەوەلاتانی دەرەوە دوژمن و ناحەزانی کوردستان چاویان بەم بەرەو پێشچونە هەلناهێت،بەتایبەتی ئیران کە هەموو کات هەولی ئاژاوە و ناساقامگیری بارودۆخی کوردستانی داوە بەهاوکاری هەندێک هێز و گروپ کە لەناو کوردستان دا بوونیان هەیه و بوونەتە بار بەسەر هەرێمی کوردستان دا . بۆیە پێویستە هەموو لایانەکان هاوکار بن و ئەم دۆخەی ئێستای کوردستان لە پێش چاو بگرن رێگا نەدەن دوژمن بە ئاسانی به مەرام و مەبەستەکانی بگات، لێرە بەپێویستی دەزانم کە نابێت رۆلی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی هەرێم لە بیر بکرێت کە شەو و رۆژیان کردووە بەیەک بۆ پاراستنی کوردستان و سەرو مالی هاولاتیان وەکو قەلغانێک لە پێشی دوژمن و ئاژاوەگێرەکانی کوردستانیان گرتووە، خالێکی تر هەیە ئەویش هەبوون و چەند هێزێکی ناشەرعی لە ناو خاکی کوردستان بوونیان هەیە کە پێشەلی سەروەری یاساو دەستوری هەرێمی کوردستانە بوونە کێشە بۆ سەرو مالی هاولاتیان، دەبێت هەموو هێز و لایەنەکان رێگری لەم گروپ و هێزانە بگرن و رێگا نەدەن هەرێمی کوردستان بەکاربێنن بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان و هاوکاری دوژمن و ناحەزانی کوردستان بکەن. چونکە ئەم هێز و گروپانە دەستی وەلاتانی دەوروبەری لەپشتەوەیە دەیانەوێت لەرێگای ئەوانەوە ئەم ئارامی و سەقامگیرەی کوردستان تێک بدەن مەرامی خۆیان پێ بەدەست بێنن .بۆیە مافی هەرێمی کوردستانە هەموو رێگاکانی یاسایی و دەستوری بەرامبەر ئەم هێزو گروپانە بگرێت چونکە ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی هەرێمی کوردستان .
هەروەها راگەیاندن دەبێت زیاتر رۆلی خۆی ببینێت و نابێت هیچ بیانوو و هۆکار ببێتە رێگری لاینەکان بۆ مەرامی سیاسی و حیزبی بارودخی کوردستان له پێش چاو نەگرن چونکە پاراستنی کوردستان و سەرو مالی هاولاتیان ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقیە و دەبێت هەموو لاینەکان بەمە پابەندن بن. خالێکی تر ئەویش ئەویە پێویستە هەموو لاینەکان هاوکاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکەن چونکە وەلاتانی دەرەوە بەگەشبینی سەیری ئارامی و سەقامگیری کوردستان دەکەن . بۆیە ئەرکی هەمووانە رێگری لە هەر کەس و لایەنێک بگرن کە هەول بدەن و ئارامی و سەقامگیری کوردستان تێک بدەن،چونکە سەقامگیری و ئارامی کوردستان هەروا بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە تاکو بەکەم سەیر بکرێت بەلکو بە قوربانی دان و شەهیدبوونی سەدان رۆلەی ئەم گەلە بووە.
نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان بە قۆناغی جیاجیا تێپەڕیوون و لە میللەتێکی زوڵم لێکراو و هەڵگرتنی چەک دژی ستەمکاران و هەڵگیرساندنی شۆڕش و بەرخوەدان و ئازادی و چەسپاندنی هەندێک لە مافەکانی گەلەکەمان و ئاودانکردنەوەی وڵات و دروستکردنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ جیهان و وڵاتە دراوسێکانمان و زۆر قۆناغی تر تێپەڕیوە، لەبەر ئەم چەندە پاراستنی ئەم ئەزموونە ئەرکی هەموو لایەکە بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوەو هەموو تاکی ئەم وڵاتە و لەم قۆناغەدا دەبێت هەموو لایەک ئیش لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بکەین و خاڵە نا هاوبەشەکان لەسەریان بوەستین و چارەسەریان بکەین و ئەرکی هەموومانە ئەم ئەزموونە بپارێزین و بەرەو پێشی بەرین.
Top