با پاك ڕاگرتنی ژینگه بكه‌ینه كلتور
March 24, 2018
وتار و بیروڕا
به‌داخه‌وه ئاستی هۆشیاری هه‌ندێ له‌تاكه‌كانی ئێمه له‌به‌رگری كردنی ژینگه و به‌سروشتی مانه‌وه‌ی ژینگه جێگه‌ی داخه،چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له دوای گه‌شت و سه‌یرانه‌كان هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیاریه‌تی گه‌شتیاران به‌وه‌ی كه پاشماوه‌كان كۆ ناكه‌نه‌وه و به بڵاوی لهسهیرانگاكان به‌جێی ده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش دواجار كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر كلتور و شارستانیه‌تی ئێمه، چونكه جگه له‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆمان ژیانی خۆمان تێكده‌ده‌ین له‌لایه‌كی تر وێنه‌یه‌كی ناشارستانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
له‌ڕاستی دا كه‌مته‌رخه‌می هه‌ندێ له گه‌شتیاران ئه‌و په‌ڕی بێ وه‌فاییه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان و فیداكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان به‌خوێن سنور و جوگرافیای كوردستانیان پاراست كه له ڕێگه‌یه‌وه رووحی پاكیان به‌خشی، به‌هه‌مان شێوه پێشه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان به‌شه‌و رۆژ ئاماده‌ییان تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ژێر ده‌سته نه‌بێت، بۆیه پاك ڕاگرتنی ژینگه‌ی كوردستان ئه‌ركی سه‌ره‌كی تاك به‌تاكی كوردستانیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه به‌شێكی زۆری گه‌شتیاران پابه‌ند نین به پاك ڕاگرتنی سه‌یرانگه‌كان به‌م كاره‌شیان سیمای جوانی كوردستان ده‌شێوێنن له كاتێك دا ده‌بێت هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه كوردستان ماڵه گه‌وره‌كه‌ی هه‌موومانه، هه‌ر بۆیه به‌دیدی من باشترین و پیرۆزترین كارێك كه ئه‌ركی دایك و باوكه فێری منداڵه‌كانی بكات پاك ڕاگرتنی ژینگه‌یه، چونكه ئه‌مه جۆرێكهله هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، بۆیه پێویستهپارێزگاری له ژینگه و سه‌یرانگاكان بكه‌ین، چونكه ژینگه و سه‌یرانگاكان سامانێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانین له هه‌مان كاتدا مه‌نزڵگای نه‌وه‌ی داهاتوون، ئه‌گه‌ر ناتوانین به چه‌ك پارێزگاری له خاكی پیرۆزی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وا باشتر به‌ده‌ستی خۆمان نه‌بینه فاكته‌ری شكست خواردووی نیشتیمان، چونكه دوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كورد له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ شه‌هید بوون، تاوه‌كو له ژێر چه‌تری ئاسوده‌یی و كارمهرانی گه‌شت و سه‌یران بكه‌ین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پاراستنی ژینگه و خاوێنی سه‌یرانگاكان له‌پێشی پێشه‌وه‌ی گه‌شت و سهیرانهكانمان دابێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی زۆر له‌سه‌ر گه‌شتیاران نیه ته‌نیا پابه‌ند بوونه به‌و به‌شه‌ی خۆیان لێی ده‌مێنه‌وه و پشوو ده‌ده‌ن،كه‌واته باهه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پاك ڕاگرتنی ژینگه بكه‌ینه كلتور له پێناو ژیانێكی نهتدرووست.

ن:علی چیایی