هەلسوکەوتی میدیایی لە کوردستان بەتایبەت لە سلێمانی چی دروست کردووە ....؟

هەلسوکەوتی میدیایی لە کوردستان بەتایبەت لە سلێمانی چی دروست کردووە ....؟
دوایی ئەوەی سەرۆک بارزانی و زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بریاری ریفراندۆم یاندا لە25/9/2017 زۆرێک لە میدیا کاران بەتایبەت میدیای گۆڕان و کۆمەل لەگەل بوونی میدیای بەناو بێلایەن و لەگەل دروست بوونی کەنالی (نەخێرلەئێستادا) زۆر بەچری دوور لە بەهاکانی ئەخلاقی رۆژنامەوانی و دوور لە راستیەکان کەوتوونە ترساندی خەلک بە دروست کردنی پروپاگەندەی برسیەتی و قاتی و قیری و ترساندی خەلک بە هێرشی وەلاتانی دراوسێ بۆ سەر هەرێمی کوردستان داخستنی سنورەکان خەلک ئەترسێنن، بۆیە ئەگەر سەیری کۆچی خەلک بکەین بۆ دەرەوە لە سنوری سلێمانی زۆر زیاترە لەچاو ناوچەکانی دی کوردستاندا، ئەم ترسە تەنها خەلکی ئاسایی نەگرتۆتەوە،بەلکو بگرە ئەندام پەرلەمان و هونەرمەندان رۆشەنبیرانیشی گرتۆتەوە.
گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانی یکێتی بە بیانوی نەخۆشی مندالەکەی لە ولاتی کەنەدا داوای پەنابەری کردووە. لەم دوایەش دەنگۆی کۆچی هونەرمەندی میلی شێروان عبدالله بەلاو بۆتەوە ئەمە وا دەردەکەوێت ترساندی خەلک لەمیدکان رۆلی کاریگەی هەبوو لەو ناوچەیەدا.
ئەگەر بەدیوێکی تر سەیر بکەین لەو میدیا کارانە جۆرێک لە عەشریان داناوە. ئەگەر بێین پیاسەیەک بەناو بازاری سلێمانی بکەین خەلک بەئاشکرا کەلوپەلی ناو مال و مولکی خۆی دەفرۆشێت دەیەوێت کۆچ بکات.ودەبێت ئەو شالاوی کۆچە لەناوچەی سلێمانی رابگیرێت بۆیە دەبێت وەزارەتی رۆشەنبیری و گەیاندن هەستن بە ئەرکی خۆیان دەست بکەن،بەسزادانی سەرجەم کەنال میدکارانەی ترس ئەخەنه دلی خەلک کە هەلدەستن بە ترساندی خەلک شێواندنی راستی یەکان کە دەستیان کردووە بەجێ کردنی ئەجێندای ناوەخۆی و دەرەکی لەدژی خواستەکانی میلەتی کورد سارد کردنەوەیان لە داوا کردنی مافی سەربەخۆیی بوون.
Top