"پابەندبوون بەم دەستوورەوە یەکێتی ئازادانەی گەل و خاک و سەروەریی عێراق دەپارێزێت."
December 7, 2017
راپۆرتەکان
رۆبەرت فۆرد کە لەساڵی ٢٠٠٥ و لەکاتی داڕشتنی دەستوورەکە راوێژکار بووە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا، ئەم ئاراستەی پشتڕاستکردۆتەوە و ئەوەی روونکردۆتەوە کەدەڵێت: مسعود بارزانی سەرەنجام لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ راشکاوانە وەڵامی داینەوە: ئەگەر حکومەتی ناوەندی بەغدا رێز لەم دەستوورە تازەیە بگرێت، ئەوا حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی یەکگرتوودا دەمێنێتەوە.
دادگای فیدڕاڵی عێراق دەستووری نییە
ئەو حوکمەی بەم دواییە لەلایەن دادگای بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان دراوە، جێگەی پرسیارە. لەبەر ئەوەی خودی دامەزراندنی دادگا پرسیاری لەسەرە، ئەم دادگایە لە قۆناخی راگواستنی عێراق دامەزراوە و لە مانگی ئایاری ٢٠٠٦ ماوەکەی کۆتایی ھاتووە، ئەمەش واتە ئەو کاتەی دەستووری عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردن و جێگەی یاسای ئیدارەی قۆناخی راگواستنی گرتەوە، ئەم دادگایە دیسان لەلایەن کابینەکەی نوری مالکییەوە بە خراپ بەکارھێنراوە بۆ نەھێشتنی سەربەخۆیی، ئەم دادگایە بەسیاسی کراوە و تەمەنی سەرۆکی دادگاکەش وادەی رێگەپێدراوی تێپەڕاندووە.
