بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێك پۆلیس داوای هاوكاری دەكات

بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێك پۆلیس داوای هاوكاری دەكات
پێنج رۆژە گەنجێكی تەمەن 35 ساڵ لە رووباری سیروان خنكاوە و پۆلیسیش بۆ دۆزینەوەی داوای هاوكاری لە دانیشتووانی گوندەكانی ئەو ناوچەیە دەكات.

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاندووە "چەند رۆژێك پێش ئێستا هاوڵاتییەكی دانیشووی دەربەندیخان بەنێوی ه.ا.ر لەدایكبووی 1981 لەكاتی مەلەكردندا لە رووباری سیروان دەخنكێت و تائێستاش تیمەكانی ژێرئاو ، بەرگری شارستانی و پۆلیس بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن، بەڵام نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە".

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەو راگەیێندراوەدا داوای لە هاونیشتمانیانی ئەو گوندانەی دەكەونە سەر رووباری سیروان كردووە، لەكاتی بینینی، یاخود هەر زانیارییەك لە رێگەی ژمارە 104وە ئاگاداریان بكەنەوە.





رووداو
Top