برێتنی ره‌خنه له سایرۆس ده‌گرێت
سپێرز زیاتر وتی: بوونی هاوڕێی دڵسۆز زۆر پێویسته بۆ هونه‌رمه‌ندان تاكو دووركه‌ونه‌وه له له‌خۆبایی بوون و روونیشی كرده‌وه كه كاریگه‌رییه‌كانی ناوبانگی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده لاوه‌كان جیاواز و له یه‌كێك بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت و زیاتر وتی: ده‌كرێ ژیانی ئێستای مایلی سایرۆس وه‌ك نموونه بهێنینه‌وه بۆ زانینی رادده‌ی ئه‌م كاریگه‌رییه، چونكه ده‌بینین ناوبانگ وای لێكردوون كه هاوسه‌نگیی خۆیان له ده‌ست بده‌ن ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی كارتێكردنی سلبیی ناوبانگ و به ئه‌ستێره بوون له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تییان.
برێتنی یه‌كێكه له‌و ئه‌ستێرانه كه له ته‌مه‌نێكی زوودا ناوبانگی ده‌ركرد، به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: من هێشتا كچه شه‌رمنه‌كه‌ی جارانم و حه‌ز ناكه‌م وێنه‌م بگیرێ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش توانیم خۆم له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێی ژیان و راوه‌دوونانی وێنه‌گرانی بابارتزی خۆم بگونجێنم، ئه‌گه‌رچی هه‌مان ئه‌و وێنانه‌ش ده‌پۆشم بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌گران و رۆژنامه‌نووسان گرنگیی زیاد له پێویستم پێ نه‌ده‌ن.
