هونەرمەند عەدنان كەریم گۆرانییەكی نوێی بەناوی(سبە رابە)بڵاوكردەوە

هونەرمەند عەدنان كەریم گۆرانییەكی نوێی بەناوی(سبە رابە)بڵاوكردەوە

هونەرمەندی دیاری كورد عەدنان كەریم بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(سبە رابە)بڵاوكردەوە,كە ئەم بەرهەمە بە شێوەزاری كرمانجی بەرهەمەم هاتووەو خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە.

عەدنان كەریم بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە,تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن شاعیری دیاری كورد (جگەر خوێن) نووسراوە و هونەرمەند و موسیزیان (خەلیل عەبدوڵا) كاری دابەشكردنی موزیكی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە هاوكات بە ئامێری موزیكی نەی و ساز بەشدارە,هەروەها (راسان جەلال)كاری وێنەگرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە كردووە.

بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە لە كاتێكدایە كە هونەرمەند عەدنان كەریم ئامادەكاری دەكات بۆ سازدانی دوو كۆنسێرتی گۆرانی,بڕیارە لە ڕێكەوتی 9/7/2026 لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی گۆرانی سازبكات,وە دواتر لە هۆڵی (mi9)لە شاری هەولێر دوو ڕۆژ كۆنسێرتی گۆرانی ساز دەكات,بەهۆی فرۆشتنی هەموو تیكتەكان و بەردەوامیی خواستی هەوادارانی لەسەر كۆنسێرتەكە,ڕێكخەرانی كۆنسێرتەكە ناچاربوون ڕۆژێك زیاد بكەن كە بڕیارە لە ڕێكەوتی 14/7/2026 و 15/7/2026 بەڕێوەبچێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top