تێڕوانینی دکتۆرە ڤیوارا بارا دەربارەی پیشانگەی ڕووخسارەكانی دوای جەنگ

تێڕوانینی دکتۆرە ڤیوارا بارا دەربارەی پیشانگەی ڕووخسارەكانی دوای جەنگ

هونەر تەنها ڕەنگ و شێوە نییە، بەڵکو دیالۆگێکی بەردەوامە لە نێوان کولتوورەکاندا,کاتێك ئێمە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی کولتوورییەوە بیر دەکەینەوە، لە ڕاستیدا پەردەی نێوان نەتەوەکان لادەدەین و مرۆڤایەتی لە یەك گەوهەردا دەبینینەوە. ئەم پێکەوەبوونە، ئاوێنەیەکە بۆ دەوڵەمەندبوونی ڕۆحی ئێمە.

تێڕوانینی دکتۆرە ڤیوارا بارا دەربارەی پیشانگەی ڕووخسارەكانی دوای جەنگ

سەرسامیی من بە هونەرمەند «حەم»، تەنها بۆ تەکنیکی نیگارکێشانی نییە، بەڵکو بۆ ئەو «ئازارە مێژووییە»یە کە لە ڕۆحیدا هەڵیگرتووە؛ برینێك کە بە جۆرێك لە جۆرەکان هی هەموو نەتەوەی کوردە. ئەم ئازارە، لە دەستی هونەرمەندی ڕاستەقینەدا، دەبێتە «وزەی بەدیهێنان». هونەرمەندی ڕاستەقینە هەرگیز بە تەنها نییە؛ ئەو بە پەڕۆیەکی ناوکی نامەبین، بە زەوی و گەردوونەوە بەستراوەتەوە. ئەو هونەرمەندە بەو پەیوەندییە قووڵەوە، دەبێتە دەنگی زەوی و هێمای بوون. یادەوەری، بەرد، و مێژوو؛ ئەم سێ پایەیە ئەو کۆڵەکەن کە پێشانگایەکی هونەرییان لەسەر دامەزراوە.

تێڕوانینی دکتۆرە ڤیوارا بارا دەربارەی پیشانگەی ڕووخسارەكانی دوای جەنگ

کاتێك باس لە یادەوەری بەرد دەکەین، باس لەو بەڵگەنامە خامۆشانە دەکەین کە ئازاری مرۆڤی کۆن و نوێیان لەخۆ گرتووە,سەرەڕای نائومێدییەکان – وەك ئەو سورییەی کە بەڵێنی هاتنی دابوو بەڵام نەهات –ژیان بەردەوامە و هونەریش پەیامی خۆی دەگەیەنێت,لە ئابی داهاتوودا، ڕێکخستنی پێشانگایەك سەبارەت بە «هۆلۆکۆست»، تەنها بیرهێنانەوەی ڕابردوو نییە,بەڵکو زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە بۆ ئێستا.

تێڕوانینی دکتۆرە ڤیوارا بارا دەربارەی پیشانگەی ڕووخسارەكانی دوای جەنگ

هونەرمەندان لەدایکبووی ویژدانێکی زیندوون؛ ئەوان دەتوانن بە هونەرەکەیان ڕێڕەوی تاریکییەکان بگۆڕن و جیهان بکەنە شوێنێکی باشتر بۆ ژیان,هونەر لە دڵنیایی مندا,گەورەترین چەکی مرۆڤە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و زۆرەملێ,هەر هونەرمەندێك کە بە ئازار و ئومێدەوە کار دەکات,لە ڕاستیدا پارچەیەك لە ئازادیی مرۆڤایەتی لە مەرگ دەپارێزێت.

تێڕوانینی دکتۆرە ڤیوارا بارا دەربارەی پیشانگەی ڕووخسارەكانی دوای جەنگ

شایەنی باسە..نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار (حەمە هاشم)بە فەرمی لەلایەن یەكێتی هونەرمەندانی شێوەكارانی رۆمانیا بانگهێشت كرا و ئێوارەی ڕۆژی 27/6/2026,لە شاری “ئۆرادیا”ی وڵاتی رۆمانیا نوێترین پێشانگەی تایبەتی خۆی لەژێر ناونیشانی(Faces of the Aftermath) “ڕووخسارەكانی دوای جەنگ” كردەوە، ئەم پێشانگە شێوەكارییە لە گەلەری نێودەوڵەتی ڕێپێراج بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هونەرمەندانی شێوەكار و كەسانی ئەكادیمی ئەو وڵاتە كرایەوە.

تێڕوانینی دکتۆرە ڤیوارا بارا دەربارەی پیشانگەی ڕووخسارەكانی دوای جەنگ

مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە بە ئامادەبوونی فەرمی نوێنەرانی یەکێتی شێوەکارانی ڕۆمانیا (UAPR)، نوێنەرانی شارەوانی ئۆرادیا، ژمارەیەك لە هونەرمەندە ناودارەکانی ڕۆمانیا و مامۆستایانی کۆلێژی هونەر بەڕێوەچوو.

ئەم پێشانگەیە كە بۆ ماوەی دوو مانگ كراوە دەبێت,لەژێر سەرپەرشتی و بە چاودێری دکتۆرە(ڤیوارا بارا - Vioara Bara)، هونەرمەند و ڕێکخەری سەرپەرشتیار، بەرهەم هێنراوە و پێشکەش کراوە.

Top