شەترەنجی خانزاد ئامادەکاری بۆ خولەکان دەکات

شەترەنجی خانزاد ئامادەکاری بۆ خولەکان دەکات
شەترەنجی خانزاد ئامادەکاری بۆ خولەکان دەکات
تیپی شەترەجی یانەی خانزاد دوای ئەوەی توانی لە پاڵەوانێتی خەزەری نێودەوڵەتی ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێت ، ئێستا تیپەکە ئامادەکاری دەکات بۆ دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ دەست پێکردنەوەی ڕاھێنانەکانی تیپەکانی لاوان و تازە پێگەیشتوان و پێشکەوتوان بۆ بەشداری کردن لە خول و پاڵەوانیەتیەکانی عێراقی و کوردستان و دەرەوەی ووڵات و کچ و کوڕە یاریزانەکانی تیپەکەش لەو پەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی باش بەدەست بھێنن لەم بارەشەوە دڵزار حمە ساڵح سەرۆکی یانەی وەرزشیی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکاری پێویستمان کردووە بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانمان بکەینەوە بۆ ھەریەک لە تیپەکانی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتوانمان ، دوای ئەوەی تیپەکەمان لە وڵاتی ئیران ھاتوونەتەوە ئێستا دەمانەوێ دەست بە ڕاھێنانەکانمان بکەینەوە بۆ خۆ ئامادەاکری خولەکانی عێراق و کوردستان و دەرەوەش چاومان لەوەیە بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین وەکو تیپ و یاریزانانیش ، ئەگەر ھاوکاری بکرین چونکە پاڕ ساڵ کوڕان و کچانمان ریتی نێودەوڵەتیان لە شەترەنج وەرگرت ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی شەترەنجی کوردستان کە ژمارەیەک یاریزانی کورد لە رێگەی پاڵەوانیەتیەک کە لە کوردستان رێکخرا بتوانێ ریتی نێودەوڵەتی وەربگرن بۆیە چاومان لە ئەنجامی گەورەترە لە داھاتوو.
کارزان کانەبی
Top