چوار یانەی شارەكانی كوردستان بوونە پلە دوو

چوار یانەی شارەكانی كوردستان بوونە پلە دوو

چوار یانەی شارەكانی كوردستان بوونە پلە دوو
ئەم وەرزە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە سەرەتای دەستپێكی خولەكە تاكو كۆتایی هاتنی یارییەكانی گەڕی 17ی خولەكە یانەكانی كوردستان لە كێبڕكێ دابوون بۆ گەیشتن لە خولی نایابی كوردستان و مانەوە لە خولەكە، بەڵام ئەم وەرزە بەفەرمی چوار یانە دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكانی كوردستان، یانەی سەیدسادق بەهۆی بەشداری نەكردنی لە یارییەكانی ئەم وەرزە ڕاستەوخۆ دابەزی بۆ خولی پلە دوو، یانەی كۆیەش بەهەمان شێوە ئەم وەرزە نەیتوانی ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت هەرچەندە دوو ڕاهێنەریان گۆڕی ، بەڵام دوای ماوەیەكی زۆر جارێكی تر یانەكە دابەزی بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكانی كوردستان،یانەی شێخانیش لە پارێزگای دهۆك ئەم وەرزە نەیتوانی ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت، هەرچەندە یانەكە تاكو دواین هەفتەكانی كۆتایی خولەكەش شەڕی مانەوەی دەكرد و ئامانجی یانەكە ئەوە بوو بتوانێ‌ بە هەر نرخێك بێت جارێكی تر نەگەڕێنەوە بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكان، بەڵام میوانی خولەكە بوو تەنیا بۆ یەك وەرز و بە كۆكردنەوەی 15خاڵ دابەزی بۆ ڕیزی پانە پلە دووەكان، هەرچی یانەی شۆریجەی شاری كەركووكیش بوو لە دواین خولەكانی كۆتایی خولەكە لە بەرامبەر یانەی تەناهی دووچاری شكست هات و دابەزی بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكانی كوردستان.
گۆران كاوە ئیبراهیم

Top