یانەی كەلار دەبێتە نوێنەری گەرمیان
یانەی كەلار دەبێتە نوێنەری گەرمیان
یانەی وەرزشیی كەلاری دەڤەری گەرمیان ئەم وەرزە بۆ یەكمجار لە مێژووی یانەكە بەشداری یارییەكانی خولی پلە دووی یانەكانی كوردستان دەكات، هەرچەندە بڕیار بوو یارییەكانی لە 25ی مانگی 3ی ڕابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئالۆزی ناوچەكە و خراپی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە یارییەكانی خولەكە بۆ مانگی هەشتی ئەمساڵ دواخرا، بەڵام یانەكەی دەڤەری گەرمیان بەردەوامە لە سەر ئەنجامدانی یەكە مەشقییەكان و ئەنجامدانی یارییە دۆستانەكانی وەكو ئامادەكارییەك بۆ ئەم خولە، دەستەی كارگێڕیی یانەكە بەردەوامە لە خۆ بەهێزكردنی تیپەكەی بە ئامانجی گەیشتن بە ڕیزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و دواتریش بۆ پلە نایابی كوردستان، لە ئێستادا تیپەكە گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانای شارەكانی كوردستان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی تیپەكە بەهێزتر بكەن و بە بەهێزی بێنە ناوكێبڕكێییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان، ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكانی حەویجە و شێروانە و باوەر نور وسلێمانی و كفری و چەندین یانەی تر هێناوەتە ڕیزی یانەكەی، ئامانجی تیپەكەش تەنیا گەیشتنە بە ڕیزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.
