یانەی گازی باكوور لە خەونەكەی نزیك دەبێـتەوە
یانەی گازی باكوور لە خەونەكەی نزیك دەبێـتەوە
خولی نایابی یانەكانی عێراقی هەفتە لەدوای هەفتە گەرم و گوڕی و بەهێزی زیاتر بەخۆیەوە دەبینی، یانەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی خولەكەش شەڕی بەردەوامی گەیشتن دەكەن بۆ ڕیزی یانە ئەستێرەكانی عێراقی، ئەم وەرزە گازی باكوور نوێنەری پارێزگای كەركووكە و چاوی لە بەدەستهێنانی پلێتێكی خولی ئەستێرەكانە لە كۆی ئەنجامدانی 28یاری لە خولەكەش یانەكەی شاری كەركووك 57خاڵی كۆكردۆتەوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان دێت بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ یانەی جۆلانی پلەی یەكەمی یانەكان، گازی باكوور یاری لە دوای یاری ئاستی بەرەوباشتر دەچێت و بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەكانی عێراقی بۆ گەیشتن بە خەونەكەی و بوونی بە نوێنەری شارێكی گەورەی وەكو كەركووك، لە ئێستادا لە خولی ئەستێرەكان هیچ یانەكی شاری كەركووك نییە نوێنەرایەتی شارەكە بكات وەكو سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی كوردستان.خەونی بەرپرسانی یانەكەش گەیشتنە بە خولی ئەستێرەكان و بۆ ئەم مەبەستەش ئەم وەرزە یانەكە زۆر جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو لە ئێستادا هەموو چاوەكان لە سەر ئەم یانەی شاری كەركووكە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات.
گۆران كاوە ئیبراهیم
