شیرزوود بڕیاری كۆتایی نەداوە

شیرزوود بڕیاری كۆتایی نەداوە

شیرزوود بڕیاری كۆتایی نەداوە
هەر چەندە لە ئێستادا شیرزوود تێمیرۆڤ یەكێك لە یاریزانە سەرەكییەكانی یانەی وەرزشی هەولێرە و بە یەكێك لە گۆڵكارە كاریگەرەكانی یانەكە هەژمار دەكرێت لە ڕیزی پێكهاتەی یانەكەی، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی مووچەی یاریزانانی یانەی هەولێر و هەبوونی گرفتی دارایی لە ڕیزی پێكهاتەی یانەكە، دەنگۆی ڕۆیشتنی تێمیرۆڤ بلاو كرابووە لە میدیاكانی كوردستان و عێراق، بەڵام لە لێدوانێكی دا شیرزوود ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی: من تاكو ئێستا یاریزانی یانەی هەولێرم و بیرم لە سەر یارییەكانی یانەكەمە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی و، لەگەڵ هیچ یانەیەك گفتوگۆم نەكردوە و بەڵێنم بە هیچ كەس و یانەیەك نەداوە، جارێك چاوەڕوان دەكەین بزانین چارەنووس چی دەبێت لە دوای كۆتایی هاتنی خولی ئەستێرەكان، سەیری بژاردەكانی خۆشم دەكەم ئەوكات بڕیار لە چارەنووسی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی بزانم كام بژاردە بۆمن باشترە، گوتیشی " مووچەكانمان دواكەوتووە لە یانەكە نەك بۆ من بۆ هەموو یاریزانانە یەك جۆرە ، لە یانەی هەولێریش هەموومان یەك خێزانین هەموومان بەیەكەوە كارەكان ئەنجام دەدەین لە یارییەكان بەهیوای ئەوەین بتوانین ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنین لە یارییەكانی داهاتوو.
گۆران كاوە ئیبراهیم

Top