هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆران هات

هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆران هات
رۆژی پێنجشەممە لە ئۆزباكستان، هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 یەكەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئۆزباكستان ئەنجامدا.
لەم یارییە دۆستانەدا هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ دۆرا، تاكە گۆڵی هەڵبژاردەكە لە رێگەی یاریزان عەلا عەبدولزەهرا تۆمار كرا.
لەم یارییە هەردوو یاریزانی كورد میران خەسرەو و بەیار ئەبو بەكر وەكو یاریزانی سەرەكی یاریان كرد، یاریزان میران خەسرەو تا كۆتایی یارییەكە لە یاریكردن بەردەوام بوو و یاریزان بەیار ئەبو بەكر لە گێمی دووەم دوای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی ئۆزباكستان بە لێدانی سزا یارییەكەی جێهێشت، لەم یارییە گۆڵپارێزی یانەی هەولێر دلێر حاتم بەشداری نەكرد.
چاوەروان دەكرێت هەڵبژاردەی عێراق دووەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی یەكەمی ئۆزباكستان ئەنجام بدات.






رێبین رەمزی
Top