هەشت ئامۆژگاری بۆ زوو گەورەکردنی ماسوولکە

هەشت ئامۆژگاری بۆ زوو گەورەکردنی ماسوولکە
زۆر کەس بە چوونە نێوهۆڵەکانی یاری ئاسن، تەنها ماندووبونیان پێدەبڕێت و ناتوانن گەشەی لەشیان بە شێوەیەکی بەرچاو ببینن، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە، ئەو کارانە ناکەن کە پێویستن بۆ بەهێزکردن و گەورەکردنی ماسوولەکە.

هاوسەنگکردنی پڕۆتین

لەشی مرۆڤ چەند زیاتر پڕۆتین لەناوخۆیدا بپارێزێت (کۆبکاتەوە)، ماسوولکەکە خێراتر گەورە دەبێت.

میشێل هۆستۆن، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی تێک ڤێرجینیا دەڵێت: "دەبێت زیاتر لەو بڕە پڕۆتین وەربگری کە لەشت دەیستوونێت".

خواردنی گۆشت

بۆ هەر پاوەندێک (0.4 کیلۆگرام) لە لەشی مرۆڤ، بڕی یەک گرام پڕۆتینی پێویستە؛ واتە، ئەگەر کێشی لەشت 160 پاوەند بێت، دەبێت رۆژانە 160 گرام پڕۆتین بخۆیت.

پڕۆتینیش زیاتر لە گۆشتی ئاژەڵ و سینگی مریشک هەیە.

گرنگیشە بە شێوەیەکی هاوسەنگ کاربۆهایدرەیت و چەوری بخۆیت.

وەرزشکارە سەرەتاکان

ئەگەر تازە دەست بە وەرزش و بەرزکردنەوەی قورسایی کردووە، باشترە دوای چەند هەفتەیەک زۆرتر خۆت ماندوو بکەیت، بەجۆرێک بۆ هەر ماسوولکەیەک، دوو بۆ سێ سێت بکە و 12 جاریش راهێنانەکە بۆ هەر سێتێک دووبارە بکەرەوە.

ئەو کەسانەی یاری بەرزکردنەوەی قورسایی دەکەن و ماوەیەکە بۆ جۆرە وەرزشەوە سەرقاڵن، ئاسانتر دەتوانن ماسوولکە دروست بکەن.

خواردنەوە پێش یاری

زانکۆی تێکساس لە توێژینەوەیەکی ئاشکرای کردووە، ئەو کەسانەی شەربەتی ئەمینۆ ئەسید و کاربۆهایدرەیت دەخۆنەوە، ماسوولکەکانیان زووتر گەورە دەبن.

دەکرێت ئەو گیراوەیەی دەیخۆیتەوە، شەش گرام ئەمینۆ ئەسید و 35 گرام کاربۆهایدرەیتی تێدا بێت.

رۆژە پشووەکان

رۆژێک بە تەواوی یاری بکە و رۆژی دواتر پشوو وەربگرە چوونکە بە گوتوی میکایل مێژیا، شارەزای وەرزشیی، ماسوولکەکەکانی لەش دوای راهێنان دەست بە گەشە دەکەن نەک لە کاتی راهێنان.

هەروەها، ئەو رۆژانەی لە پشوودایت، زۆر گرنگە کاربۆهایدرەیتی پێویست بخۆیت.

کاتی خواردن

خواردن گرنگترین بەشی گەورەکردنی ماسوولکەیە، بەجۆرێک، دەبێت هەر سێ کاتژمێرێک، 20 گرام پڕۆتین بخۆیت.

ئایسکرێم

گۆڤاری American Journal of Clinical Nutrition ئاشکرایکردووە، خواردنی ئایسکرێم چەند کاتژمێرێک دوای یاری، سوودی زۆری بۆ دابەشکردنی پڕۆتین دەبێت.

پێش خەو

نیو کاتژمێر پێش خەوتن و دوای هەستان لە خەو، خواردنی شیر و پڕۆتین و کاردبۆهایدرەیت یارمەتی زۆری گەورەکردنی ماسوولکە دەدات.


K24 – هه‌ولێر

MensHealth
Top