بەم خۆراكانە تەندروستیی چاوت بپارێزە

بەم خۆراكانە تەندروستیی چاوت بپارێزە
دەكرێ بە هەڵبژاردنی چەند جۆرێكی خۆراك تەندروستیی
چاوەكانــت تــا رادەیەكــی بــاش بپارێزیــت، بۆنموونــە: گێــزەر
كــە بیتــا كارۆتیــن لەخۆدەگرێــت و گرنگیــی زۆری بــۆ
بینیــن لــە تاریكیــدا هەیــە، ســەوزە گــەاڵ تاریكەكانــی وەكــو
ســپێناغ رێژەیەكــی بــەرز لــە ماددەكانــی لیوتیــن و زیازانتیــن
لەخۆدەگرێــت، كــە زۆر گرنگــن بــۆ تەندروســتیی چــاوو
گۆڕانەكانــی پەیوەســت بــە تەمــەن كــە لــە تــۆڕەی چــاودا
روودەدەن AMDو كــرداری بینیــن بــە تونــدی دەخەنــە
مەترســییەوە، هەروەهــا ئەگــەری تووشــبوون بــە ئــاوی ســپی
Cataracts كــەم دەكەنــەوە. خۆراكــە گرنگەكانــی دیكــە بــۆ
تەندروســتیی چــاو ئەوانیــش بریتیــن لــە: هێلكــە، شــیرەی
سرووشــتیی پرتەقــال، شــیرەی میــوە مــزرەكان كــە رێژەیەكــی
بــەرزی ڤیتامیــن C لەخۆدەگــرن، كــە زۆر گرنگــن بــۆ
بەهێزكردنــی سســتمی بەرگریــی لــەش و كەمكردنــەوەی
ئەگــەری ئــاوی ســپی چــاوو گۆڕانەكانــی چــاو كــە
پەیوەســتن بەپیربــوون، كاكڵــە و تۆوەكانــی وەكــو گوێــز و
بــاوی و تــۆوی گولەبــەڕۆژە كــە دەوڵەمەنــدن بــە ڤیتامیــن
Eو ئەگــەری ئــاوی ســپی و گۆڕانەكانــی تــۆڕەی
چــاوی پەیوەســت بــە تەمــەن كــەم دەكاتــەوە، ماســی وەكــو
ســالمۆن، یــان ماكارێــل كــە دەوڵەمەنــدن بــە ترشــە چەورییــە
گرنگــەكان و رۆڵــی زۆریــان بــۆ پاراســتنی تەندروســتیی
چــاو هەیــە، )جگــەر، مەحــار، پەلــەور، فاســولیای رەش(
كــە دەوڵەمەنــدن بــە كانــزای زینــك و رۆڵــی بەرچاویــان بــۆ
پارســتنی تەندروســتیی چــاو لــە ئــاوی ســپی و كزبوونــی
بینیــن هەیــە.
Top