پێویستە نێوان ژەمەكانی خۆراك سێ تا چوار كاتژمێر بێت
ســێ كاتژمێــر جارێــك ژەمێــك بخورێــت، ئــەوا لــەش بــەردەوام خەریكــی هەرســكردنی خــۆراك
دەبێــت، ئەگەرچــی ئەمــە هەنگاوێكــە بــۆ هێشــتنەوەی ئاســتێكی جێگیــری شــەكری خوێــن،
بــەاڵم شــەكر لــە ئاســتێكی بــەرزدا دەبێــت، ئەمــەش ئەگــەری تووشــبوون بــە نەخۆشــیی
شــەكرە زیــاد دەكات. واباشــترە كــە زوو هەســتكردن بــە برســیبوون پــاش خوادنــی ژەمێكــی
ســەرەكی بــە دووبــارە خــواردن چارەســەرنەكرێت. لــە راســتیدا ئەگــەر لەكاتــی هەســتكردن
بــە برســیبوون تەنیــا بــۆ مــاوەی دە خولــەك هیــچ نەخۆیــت، ئــەوا هەســتكردنەكە ســووك
دەبێــت، یــان نامێنێــت. هەندێــك جاریــش تەنیــا بــە خواردنــەوەی كوپێــك چــای، یــان
پەرداخێــك ئــاو هەســتی برســیبوون نامێنێــت، جوینــی بنێشــت هەنگاوێكــی دیكەیــە بــۆ
ســووككردنی هەســتی برســیبوون. هێشــتنەوەی گــەدە بــە بەتاڵــی بــۆ مــاوەی یــەك تــا
دوو كاتژمێــر نابێتــە هــۆی ناڕەحەتییەكــی زۆر، خۆڕاهێنانیــش لەســەر ئــەم دواخســتنەی
خــواردن هەرگیــز كارێكــی قــوڕس نییــە، هەروەهــا كاتێكــی زۆر گونجــاوە بــۆ ئەنجامدانــی
مەشــقی فیزیكــی كــە جگــە لــەوەی ســوودی تەندروســتی هەیــە، هەســتی زووبرســیبوونیش
بــەالوە دەنێــت. بەگشــتی واباشــە كــە مــاوەی نێــوان ســێ ژەمــە ســەرەكییەكەی خــواردن ســێ
تــا چــوار كاتژمێــر بێــت، بــەم شــێوەیە لــەش وزە بەكاردێنێــت و ئاســتی هۆرمۆنــەكان بــە شــێوەیەك
رێكدەخرێــن، كــە لەجیاتــی خەزنكردنــی چــەوری بتوانێــت چــەوری بســووتێنێت، هەروەهــا ئاســتی
هەوكــردن لــە لەشــدا كــەم دەبێتــەوە، لەگــەڵ رێگرتــن لــە زووپیربوونــی پێســت.
